شەهیدان

گوڵەباخ حەسەن حاجى مەحمود

گوڵەباخ حەسەن حاجى مەحمود، لە ١ى تەمووزى ١٩٦١ لە شارى قەڵادزێی پارێزگاى سلێمانى لەدایک بووە، لە ٢٤ى نیسانى ١٩٧٤ بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەکانى سوپاى عێراق بۆ سەر شارى قەڵادزێ شەهید بووە. له‌ گۆڕستانی ده‌روازه‌ی شاری قه‌ڵادزێ به‌خاك سپێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

گەیلان مستەفا محەمەد عەلی

گەیلان مستەفا محەمەد عەلی لە ساڵی ١٩٦٣ لە شارۆچکەی شەقڵاوە لەدایکبووە. باوکی شەهیدە و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٨٧ دواى بەشداریکردنى لە خۆپیشاندانى شارى شەقڵاوە، دەستبەسەر دەکرێت و لە سێدارە دەدرێت.

زانیاری زیاتر

گۆرگیس یوسف مەتێ گۆگا

گۆرگیس یوسف مەتێ، لە ساڵی ١٩٥٠ لە شارۆچکەی شەقڵاوە لە دایکبووە، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە. لە ساڵی ١٩٦٤ چووەتە ڕیزى ڕێکخستنەکانى  پارتی ، دواى نسکۆ ئاوارەى ئێران بووە، دوو جار برینداربووە، لە ساڵی ١٩٨٨ بە مۆڵەت دەگەڕێتەوە بۆ شەقڵاوە، بەڵام لە رێگادا لەلایەن رژێمی بەعسەوە دەستبەسەردەکرێت و تا ئێستاش بێ سەروشوێنە.

زانیاری زیاتر