گشت بابەتەکان

کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی قوتابیانی کوردستان چۆخماخ -سلێمانی -١٩٦٤

کۆنگرەى چوارەمى یەکێتى قوتابیانى کوردستان، دواى ڕێککەوتنى سەرکردایەتى شۆڕش لەگەڵ حکومەت و ڕاگەیاندنى پەیماننامەى ئاشتى ١٠ى شوباتى ١٩٦٤، لە ڕێکەوتى ١٤ى شوباتى ١٩٦٤ لە گوندى چۆخماخى نزیک شارى سلێمانى بەسترا.

زانیاری زیاتر

کۆنگرەی سێیەمی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بەغدا-١٩٦١

دواى سەرکەوتنى شۆڕشى ١٤ى تەمووزى ١٩٥٨، ڕووخانى ڕژێمى پاشایەتى لە عێراق و دەرکردنى مۆڵەتى کارکردنى فەرمى لە لایەن حکومەتى کۆمارییەوە، کۆنگرەى سێیەمى ڕێکخراوى (یەکێتى قوتابیانى کوردستان)، ساڵى ١٩٦١ بەشێوەیەکى ئاشکرا لە شارى بەغدا بەسترا.

زانیاری زیاتر

کۆنگرەی دووەمی یەکێتی قوتابیانی کوردستان

هاوینى ساڵى ١٩٥٥، پاش تێپەربوونى دوو ساڵ بەسەر بەستنى یەکەم کۆنگرە و هاتنە پێشەوەى چەندین گۆڕانکارى ناوخۆی پارتى و ڕێکخراوەکە، لەلایەن یەکێتى قوتابیانى کوردستانەوە کۆنگرەى دووەمى ڕێکخراوەکە بەشێوەیەکى نهێنى لە شارى بەغدا بەسترا.

زانیاری زیاتر

کەریم فەتاح قادر

شەهید کەریم فەتاح قادر، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٦٣ لەگەڵ دەستەیەکی هاوسەنگەری لە گوندی حەسەن‌ئاوا کەوتوونەتە ناو گەمارۆی سەربازی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق و دوای دەستگیر کردنیان کەریم فەتاح و سێ هاوسەنگەری گوله‌ باران کراون.

زانیاری زیاتر

کۆمەڵکوژیەکەى بەردەرگای سەرای شارى سلێمانى

ئەم کۆمەڵکوژیە لە هاوینى ١٩٦٣ لە سەردەمى دەسەڵاتدارى بەعسیەکان لە پارێزگاى سلێمانى ڕوویدا کە بۆچوونیان وابوو ئەگەر کۆمەڵکوژى و هێرشى فراوان بۆ سەر کوردستان ئەنجام بدەن بە ماوەیەکى کەم هەرەس بە شۆڕشی ئەیلوول دێنن و تەواوى کوردستان دەخەنە ژێر ڕکێفی خۆیان، هەرچەندە لە شارى سلێمانى دەستیان کرد بە ڕەشبگیرى و کۆمەڵکوژکردنى خەڵکى بێتاوان، بەڵام نەک سەرکەوتوو نەبوون بەڵکو لە تەواوى پەلامارەکانیان لە چیاى ئەزمەڕ شکستیان خوارد.

زانیاری زیاتر

کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان

كۆنگره‌ی سێزدەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان (پارتی دیموکراتی کوردستان - ١١ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٠ )دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ عێراق ساڵی ٢٠٠٣ و گۆڕانكاری گه‌وره‌ی سیاسی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، له‌ كه‌شێكی ئاسایی له‌ شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا.

زانیاری زیاتر

کۆنگرەی یەکەمی پارتی دیموکراتی کوردستان

كۆنگره‌ی یه‌كه‌م یاخود (دامه‌زراندن)ی پارتی دیموكراتی كوردستان - (پارتی دیموكراتی كوردی عێراق - ١٦ی ئابی ١٩٤٦)، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ژه‌نه‌راڵ مسته‌فا بارزانی له‌ بەغدا بە ئاماده‌بوونی ٧٠ نوێنەر له‌ كه‌سایه‌تییه‌كانی‌ كوردی باشووری كوردستان، به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی به‌سترا و تێیدا دامه‌زراندنی پارتێكی سیاسی نوێ له‌ باشووری كوردستان ڕاگه‌یه‌نرا.

زانیاری زیاتر