گشت بابەتەکان

کەرەم حاجی کەرەم مزوری

کەرەم حاجی کەرەم مزوری، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی سلور ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵى ١٩٦٤ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨١ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

کوردۆ سەدیق عەزیز ئەرگۆشی

کوردۆ سەدیق عەزیز ئەرگۆشی لە ساڵی ١٩٦٦ لە گوندی ئەرگۆش سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٥ پەیوەندى بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوڕووپا

پەیدابوونی کۆمەڵه و ڕێکخراوی پیشەیی و سیاسی له مێژووی گەلاندا، نیشانەیەکی بایەخداره له بواری گەڵاڵەبوون و پێشکەوتنی باری هزری کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسیی كۆمەڵگا له چوارچێوەیەکی ڕێکخراوەییدا. خەباتی خوێندکارانی کورد لە ئەوڕووپا بەشێک بوو لە خەباتی خوێندکارانی ھەموو وڵاتانی ژێردەستەی دونیا، لە دژی کۆنەپەرستی و ئیمپریالیزم و کۆلۆنیالیزم کە لە دەرەوی وڵات نوێنەری خەباتی ڕەوای کوردی دەکرد.

زانیاری زیاتر

کەکۆ حوسێن خان میر عەبدوڵڵا

كه‌كۆ حوسێن خان میر عه‌بدوڵا (١٩٢٥-٢٠٠٥)، ناسراوه‌ به‌ كه‌كۆ كه‌لۆكی، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر

کازم شانەدەری

کازم مستەفا ئۆمەر (١٩٣٠-.....) ناسراو بە کازم شانەدەری، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان(١٩٧٩- ١٩٩١) و ڕاپەڕینى ساڵى ١٩٩١ خەڵکى باشوورى کوردستانى کردووە، پلەى سەرلق بووە.

زانیاری زیاتر

کەکشار ئەحمەد عارس

كه‌كشار ئه‌حمه‌د عارس (١٩٢٢-١٩٩٢)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شوڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە، پلەى ئامر بەتالیۆنى وەرگرتووە.

زانیاری زیاتر

کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان

ڕۆژی ٣ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٢ کۆنگرەی چواردەیەم له‌ شاری دهۆك و به‌ ئاماده‌بوونی ١٠٢٢ نوێنه‌ر له‌ كۆی ١٠٦٥ نوێنه‌ر كه‌ مافی به‌شداریكردنی كۆنگره‌یان هه‌بوو له‌ سه‌رجه‌م ڕێكخستنه‌كانی پارتی له‌ ژێر (دروشمی ئازادی، دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری) ده‌ستی به‌ كاره‌كانی خۆی كرد.

زانیاری زیاتر

کەریم عەبدوڵا ئەحمەد ڕەسوڵ

کەریم عەبدوڵا ئەحمەد ڕەسوڵ، ساڵی ١٩٩٤ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ٨ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٩٨ لە چیای دڕەبی لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

کەمال عەباس خەلکانی

کەمال عەباس حەسەن، ساڵی ١٩٦٩ پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وەڵاتی ئێران بووە، بەشداری شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ٢٠٢٢ مەدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

کەریم ئەحمەد قادر ڕەزا

کەریم ئەحمەد قادر، ساڵی ١٩١٠ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، کەریم ئەحمەد، ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٧٤ لە شەڕی قازانی نزیک ناحیەی پیرەمەگرون شەهید بووە.

زانیاری زیاتر