شەهیدان

ڕەسوڵ سالار فەرەج محەمەد

ڕەسوڵ سالار فەرەج مەحەمەد، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووە و لە لێژنە ناوچەى هەڵەبجەى سەر بە لقى چوارى پارتی دیموکراتى کوردستان بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٨٣ لەکاتى ئەنجامدانى چاڵاکیەکى پارتیزانى لە شارى هەڵەبجە لەلایەن ئەمنى ڕژێم دەستگیر دەکرێت و ساڵى ١٩٨٥ بەرلێبوردنى گشتى دەکەوێت و ئازاد دەکرێت، لە ١٠ى تشرینى یەکەمى ١٩٧٨ شەهید دەبێت.

زانیاری زیاتر

ڕەزا قادر عەبدولکەریم ئەڵماس

ڕەزا قادر عەبدولکەریم، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، دەرچووی خولی پزیشکی شۆڕش بووە، ساڵی ١٩٦٩ بە برینداری لە بۆسەی سەربازانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق دەستبەسەر کراووە و لە نزیک شاری هەڵەبجە فیشەک باران کراووە و شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ڕۆستەم عەبدولمحەمەد ئەحمەد ڕەزا

ڕۆستەم عەبدولمحەمەد ئەحمەد، فەرمانبەری حکومەتی عێراقی بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارە وڵاتی ئێران بووە، لە ساڵی ١٩٩١ لە نزیک قەزای خانەقین کەوتووه‌تە بۆسەی هێزی موجاهدینی خەڵق و شەهید بووە، یەکیکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.

زانیاری زیاتر

ڕەحیم بانی شاری

ڕەحیم محەمەد ناسراوە بە (ڕەحیم بانی شاری)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی دوو جار بریندار بووە و پلەی فەرماندەی کەرتی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر