شەهیدان

ڕەسوڵ حەسەن حوسێن فەقیانى

ڕەسوڵ حەسەن حوسێن فەقیانى، ساڵى ١٩٥٥ لەگوندى فەقیانى دۆڵى ئاکۆیان سەر بە قەزاى ڕواندز لە پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٤ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە.

زانیاری زیاتر

ڕەزاق سەعید ڕەزاق قادر

ڕەزاق سەعید ڕەزاق قادر، لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٢٨ی ئایاری ١٩٩٥ لە شەڕى ناوەخۆ لە گوندى کەلێتەی دۆڵى خانەقاى قەزاى ڕواندز شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

ڕزگار عەبدوڵا قادر داود

ڕزگار عەبدوڵا قادر داود، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لەهەمان ساڵدا لە ڕاپەڕینەکەی باشووری کوردستان لە شارۆچکەی قەرەهەنجیر شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ڕەسوڵ حەمە ڕەسوڵ حەمە

ڕەسوڵ حەمە ڕەسوڵ، ساڵی ١٩٥٠ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤ برینداربووە و ١٣ ڕۆژ دواى برینداربوونى لە یەکێک لە نەخۆشخانەی شارى شنۆی ڕۆژهەلاتى کوردستان شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ڕەسول حسێن عوسمان عەبدوڵا

ڕەسوڵ حسێن لە ساڵی ١٩٥٤ لە گوندى ڕۆستێ لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووە، لە ساڵی ١٩٨٥ پلەی فەرماندەی مەفرەزەی وەرگرتووە کە هەر سەربە لێژنە ناوچەی باڵەک بووە. ساڵى ١٩٩٠ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

ڕزگار نەبی ڕەسول

شەهید ڕزگار نەبی ڕەسول، لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ڕۆژی ٢١ی ئابی ساڵی ١٩٩٦ لەشەڕی ناوخۆ لە چیای بۆڵێ لە دەڤەری سیدەکان بەدەستی چەکدارانی ینک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ڕزگار ڕەسوڵ ئەحمەد

لە ١ى تەمووزى ١٩٦٤ لە شارى قەڵادزێی پارێزگاى سلێمانى لەدایک بووە، قوتابى قۆناغى سەرەتایی بووە، لە ٢٤ى نیسانى ١٩٧٤ بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەکانى سوپاى عێراق بۆ سەر شارى قەڵادزێ شەهید بووە. له‌ گۆڕستانی ده‌روازه‌ی شاری قه‌ڵادزێ به‌خاك سپێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

ڕزگار ئه‌حمه‌د سابیر

ڕزگار ئه‌حمه‌د سابیر، لە ٥ى شوباتى ١٩٦١ لە شارى قەڵادزێی پارێزگاى سلێمانى لەدایک بووە، قوتابى قۆناغى بنەڕەتى بووە، لە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤ بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەکانى سوپاى عێراق بۆ سەر شارى قەڵادزێ شەهید بووە. له‌ گۆڕستانی ده‌روازه‌ی شاری قه‌ڵادزێ به‌خاك سپێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

ڕەسول ئەحمەد رەسول عەلی

ڕەسول ئەحمەد رەسول عەلی، سالی ١٩٦٢ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە قەسرێ بەبۆردومانی فرۆکەی رژێمی عێراق شەهید دەکرێت.

زانیاری زیاتر