گشت بابەتەکان

پارتی دیموکراتی کوردستان

پارتی دیموکراتی کوردستان (پ.د.ك)، به‌ ڕێنووسی لاتینی (Partiya demokrata kurdestanê)، به‌ زمانی ئینگلیزی (kurdistan democratic party) و به‌ زمانی عه‌ره‌بی (الحزب الدیموقراطي الكوردستاني)، پارتێکی نیشتمانی دیموکراتیی جەماوەرییە، له‌ ڕێكه‌وتی ١٦ی ئابی ١٩٤٦ به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی له‌ شاری به‌غدا به‌ شێوه‌یه‌كی نهێنی دامه‌زرا....

زانیاری زیاتر

پیرۆت ئەحمەد ئیبراهیم

پیرۆت ئەحمەد ئیبراهیم، ناسراوه‌ به‌ دكتۆر پیرۆت، ساڵی ١٩٦٨ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كردووه‌، له‌ ڕێكه‌وتی ١٢ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٨٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی ده‌یه‌م به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ‌هه‌ڵبژێردراوه‌...

زانیاری زیاتر

پیرۆ حەمەد ئیبراهیم

پیرۆ حەمەد ئیبراهیم (١٩٢٥-١٩٨٣)، پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و پلەی سەرپەل بووە.

زانیاری زیاتر

پیرۆ چیچۆ عەزیز

پیرۆ چیچۆ عەزیز (١٩٢٢-٢٠٠٦)، پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦).

زانیاری زیاتر

پیرموس عومەر خەلیل

پیرموس عومه‌ر خه‌لیل (١٩١٦- ١٩٩٧)، ناسراو‌ به‌ پیرۆ یوسف پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.

زانیاری زیاتر