سەرکردەکان

نوری عوسمان شنگالی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

نەجات عەلی ساڵح

نەجات عەلی ساڵح، ساڵی ١٩٨٥ په‌یوه‌ندی به‌ ڕێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه‌، ساڵی ٢٠١٠ له‌ كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌م بۆته‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان.

زانیاری زیاتر

نوری شاوێس

نوری سدیق عه‌لی ڕەسوڵ، ناسراو به‌ ئه‌ندازیار نوری شاوێس، ساڵی ١٩٣٥ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ئازادیی كورده‌وه‌ كردووه، ساڵی ١٩٥١ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی كاتیی پارتی دیموکراتی کورد (کۆنگرەی دووەم) هه‌ڵبژێردراوه‌. ‌ساڵی ١٩٥٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق (کۆنگرەی سێیەم) هه‌ڵبژێراوه‌.

زانیاری زیاتر

نوری ئەحمەد تەها

نوری ئەحمەد تەها عه‌بدوڵا ئاغا، ساڵی ١٩٤٦ له‌ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی پارتی دیموکراتی کورد بووه، ساڵی ١٩٥٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق (کۆنگرەی سێیەم) هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه‌.

زانیاری زیاتر

نێچیرڤان بارزانی

سیاسه‌تمه‌دار نێچیرڤان ئیدریس مسته‌فا محه‌مه‌د بارزانی، ناسراو به‌ نێچیرڤان بارزانی، ساڵی ١٩٨٩ له‌ كۆنگره‌ی ده‌یه‌می پارتی به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌...

زانیاری زیاتر

نەعمان عیسا شەریف

نەعمان عیسا شەریف، ناسراو به‌ نه‌عمان بارزانی و نه‌عمان بنجو، ساڵی ١٩٤٦ په‌یوه‌ندی به‌ پارتی دیموکراتی کورده‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٦٤ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به ‌ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی شەشەم) هه‌ڵبژێردراوه‌...

زانیاری زیاتر

نیزامەدین گلی

نیزامەدین عه‌بدولمه‌جید محه‌مه‌د جان وه‌یس ناسراو به‌ (نیزامەدین گلی)، یاساناس و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٦٢ بووته‌ ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٦٢ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی باتیفا (گولی) له‌ پارێزگای دهۆك بووه‌، ساڵی ١٩٧٤ قایممه‌قامی زاخۆ بووه...

زانیاری زیاتر

نادر هەورامی

سیاسه‌تمه‌دارو پێشمه‌رگه‌، نادر عه‌لی موراد، ناسراو به‌ نادر هەورامی و ناله‌ هەورامی، ساڵی ١٩٧٩ به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردرا.

زانیاری زیاتر

نەوزاد هادی مەولود

ئەندازیار و سیاسەتمەدار نه‌وزاد هادی مه‌ولود محه‌مه‌د، ساڵی ١٩٩٢ په‌یوه‌ندیی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، نوێنەری کۆنگرەی دوازدەیەم ١٩٩٩ بووە...

زانیاری زیاتر

نەزهەت حالی محەمەد قادر

سیاسەتمەدار نه‌زهه‌ت حالی محه‌مه‌د قادر، ناسراو به‌ نه‌زهه‌ت حالی، ساڵی ١٩٨٢ په‌یوه‌ندیی به‌ ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و ساڵی ١٩٨٤ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، نوێنەری کۆنگرەیکانی یازدەیەم١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩ بووە ...

زانیاری زیاتر

نەجمەدین یوسفی

سیاسەتمەدار نه‌جمه‌دین سه‌عید عه‌لی، ناسراو به‌ نه‌جمه‌دین یوسفی، ساڵی ١٩٥٨ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی و ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه....

زانیاری زیاتر