محەمەد عەبدوڵا ئەحمەد
شەهید محەمەد عەبدوڵا ئەحمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٧٤ لە سەنگەری بەرگری لە چیای زمناکۆ شەهید بووە.
زانیاری زیاترشەهید محەمەد عەبدوڵا ئەحمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٧٤ لە سەنگەری بەرگری لە چیای زمناکۆ شەهید بووە.
زانیاری زیاترمحەمەد فەرەج شاوەیس، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لەژیانی پێشمەرگایەتی سێ جار بریندار بووە و پلەی ئەندامی لێژنە ناوچەی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٦ لە نزیک گوندی ئەحمەدئاوا کەوتوونەتە بۆسەی سەربازی ڕژێمی بەعس و شەهید بووە.
زانیاری زیاترشەهید حەمەساڵح عەبدولکەریم، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و دوای گەڕانەوەی لەلایەن ڕژیمی بەعسەوە بۆ خوارووی عێراق ڕاگوێزراوه، لە ژیانی پێشمەرگایەتی و لە شۆڕشی ئەیلوول یەکجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٨١ لە نزیک گوندی گرێزەی دەشتی شارەزوور لەگەڵ برایەکی کەوتوونەتە بۆسەی هیزێكی یهكێتی و شەهید بوونە.
زانیاری زیاترشەهید مەحمود ئەحمەد ڕۆستەم، کادر و پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، بەرپرسی شانە و چالاکییەکانی ناوشار بووە، ساڵی ١٩٨٨ لەگەڵ چەند هەڤاڵێکی لە سەیدسادق دەستگیر کراون و لە ساڵی ١٩٨٩ لە گرتووخانەی ئەبوغرێب لەگەڵ هەڤاڵێکی لە سێدارە دراون.
زانیاری زیاترمحەمەد ئەحمەد عەزیز عومەر، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، بەژداری کارای لە زۆربەی داستانەکانی دەڤەری هەڵەبجە كردووه، ساڵی ١٩٦٩ بۆ پشودان لە نزیک شاری هەڵەبجە ماونەتەوە هێزێكی خۆفرۆش و خائین هێرشیان کردوونهته سەریان و محەمەد ئەحمەد و دوو هاوسەنگەریان شەهید کردوون.
زانیاری زیاترمحەمەد عەلی محەمەد، ئەندامی ڕێکخستنەکانی نهێنیهكانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، پێشمەرگەی ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان بووە، ساڵی ١٩٩١ لە دەڤەری گەرمیان کەوتوونەتە بۆسەی سەربازی ڕژێمی بەعس و محەمەد عەلی محەمەد بە برینداری بێ سەروشوێن بووە و هیچ سۆڕاغێکی نیە، یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.
زانیاری زیاترمستەفا سەیدکەریم ئەحمەد، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئهیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، جارێك بریندار بووە و پلەی فەرماندەی مەفرەزەی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٧٩ لە چیای سپی لە وڵاتی ئێران لە بەرگری کردن لە سەنگەری پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەرامبەر هێرشی نەیارانی پارتی فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە.
زانیاری زیاترمحەمەد ئەمین محەمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارە وڵاتی ئێران بووە و دواتر بۆ خوارووی عێراق ڕاگوازراوه، ساڵی ١٩٩١ لە نزیک قەزای خانەقین کەوتوونەتە بۆسەی هێزی موجاهدینی خەڵق و شەهید بوونە، یەکیکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.
زانیاری زیاترمحەمەد ئەمین مەحمود، کادری ڕێکخستنه نهێنیهكانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، ساڵی ١٩٩١ پێشمەرگەی ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان بووە، ههمان ساڵ لە دەڤەری گەرمیان کەوتوونەتە بۆسەی سوپای ڕژێمی بەعس و محەمەد ئەمین مەحمود بە برینداری بێ سەرووشوێن بووە و هیچ سۆڕاغێکی نیە، یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.
زانیاری زیاترشەهید مەنسوڕ شەریف عەبدوڵا، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە چیای زۆزک شەهید بووە.
زانیاری زیاترمستەفا حەمەدئەمین ناسراوە بە (مستەفا باڵابەرز)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨٢ لە ناحیەی سیروان شەهید بووە.
زانیاری زیاترمحەمەد مستەفا، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٦٤ شەهید بووە.
زانیاری زیاتر