شەهیدان

مەمەدەڕەش ڕواندزی

محەمەد خدر محەمەد، ناسراو بە مەمەدەڕەش ڕواندزى، ساڵى ١٩٣٢ لە گوندى کانییە قوڕى قەزاى ڕواندزى پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، لەتەمەنى منداڵى باوکى کۆچى دوایی دەکات، بۆیە لەبەر ئەرکى بەرپرسیاریەتى ماڵ بەخێوکردن نەیتوانیوە بچێتە بەر خوێندن. ساڵى ١٩٥٥ ژیانى هاوسەرگیرى پێکهێناوە، خاوەنى شەش کوڕ و کچێک بووە.

زانیاری زیاتر

محەمەد عومەر عومەر

محەمەد عومەر عومەر، سالی ١٩٦٦ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و بۆتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٦٦ لە چیای زۆزک بەهۆی تۆپبارانی رژێمی عێراق شەهید دەبێت.

زانیاری زیاتر

مستەفا مەحمود رەسول

مستەفا مەحمود رەسول، سالی ١٩٨٧ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٨٨ لە دۆڵی شاورێ بەدەستی چەکدارانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان شەهید دەکرێت.

زانیاری زیاتر

مستەفا جەعفەر یوسف

مستەفا جەعفەر یوسف، ناسراو بە ( سەید مستەفا)، سالی ١٩٦١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و بۆتە پێشمەرگە، لە ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٧٥ لە گوندی بەرسرین بەهۆی تۆپبارانی رژێمی عێراق شەهید دەکرێت.

زانیاری زیاتر