سەرکردەکان

مامۆستا ئەمین

ئەمین قادر ئەسعەد، ناسراو به‌ مامۆستا ئەمین، سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٧٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٧٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی حزبی سۆسیالیستی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی‌ ١٩٩٣ له‌ شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی یانزەیه‌م به‌‌‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو هه‌ڵبژێردراوه‌‌، له‌ شه‌وی ٩ی ته‌موزی ١٩٩٧دا به‌ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كردووه.

زانیاری زیاتر

محەمەد حاجی تاهیر

محه‌مه‌د تاهیر عه‌بدوڵا مسته‌فا ناسراو به‌ محەمەد حاجی تاهیر، ساڵی ١٩٤٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٥٣ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی سێیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٥٩ نوێنه‌ری كۆنفڕانسی دووه‌می به‌غدا بووه‌ و هەمان ساڵ بووەتە نوێنه‌ری كۆنگره‌ی چواره‌می پارتی دیموكراتی كوردستان‌‌، ساڵی ١٩٦٠ له‌ كۆنگره‌ی پێنجه‌م بووه‌ته‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان....

زانیاری زیاتر

مستەفا قەرەداغی

مسته‌فا محه‌مه‌د عه‌بدولڕەحمان حسین ئاغا، نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٦٢ له‌سه‌ر داخوازی سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٦٣ له‌ شۆڕشی ئه‌یلوولدا جێگری فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی كه‌رتی یه‌ك له‌ چه‌می ڕێزان‌ بووه‌، ساڵی ١٩٦٤ له‌ كۆنگره‌ی شه‌شه‌م بووه‌ته‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان...

زانیاری زیاتر

مولازم سەید کەریم

کەریم سەلام تەها ناسراو به‌ (مولازم سەید کەریم ـ مولازم شێخ كه‌ریم)، ئه‌فسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٧٣ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٧٤ كراوه‌ته‌ فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆن له‌ هێزی زمناكۆ، هه‌مان ساڵ فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی چواری هێزی خه‌بات بووه‌، ساڵی ١٩٩١ له‌ كۆنگره‌ی قه‌ڵاچوالانی پارتی سه‌ربه‌خۆیی دیموكراتی كوردستان (پاسۆك) به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه‌....

زانیاری زیاتر

میرحاج ئەحمەد تاهیر

ئه‌فسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، میرحاج ئه‌حمه‌د تاهیر، ناسراو به‌ میرحاج ئاكره‌یی، ساڵی ١٩٣٩ ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی داركه‌ر بووه‌ و له‌ ڕێكه‌وتی ٧ی ئایاری ١٩٣٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی حزبی هیوای كورده‌وه‌ كردووه...

زانیاری زیاتر

مولازم شوان

عه‌بدولئیلاھ محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌بدوڵا ، ناسراو به‌ مولازم شوان، ئه‌فسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٧٣ له‌ به‌شی هێزه‌ تایبه‌ته‌كان له‌ كۆلێژی سه‌ربازی به‌غدا به‌ پله‌ی مولازمی دووه‌م ده‌رچووه‌، ساڵی ١٩٧٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی سۆشیالیستی كورد (پاسۆك) كردووه‌، ساڵی ١٩٨٠ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی باشووری پارتی سۆشیالیستی كورد (پاسۆك)، ساڵی ١٩٩٢ له‌ كۆنگره‌ی یه‌كه‌م به‌ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حزبی یه‌كگرتنی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه...

زانیاری زیاتر

محەمەد مەلا قادر

محه‌مه‌د قادر ئه‌حمه‌د، ناسراو به‌ مامۆستا محه‌مه‌د مه‌لا قادر و لاجانی، ئایینزان، نووسه‌ر و سیاستمه‌دار، ساڵی ١٩٥٨ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٧٠ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی هه‌شته‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌....

زانیاری زیاتر

مەحمود ئێزدی

یاساناس و سیاسەتمەدار مه‌حمود هاشم ئه‌لیاس سلۆ، ناسراو به‌ مه‌حمود ئێزیدی، ساڵی ١٩٨٥ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌....

زانیاری زیاتر

مەحمود محەمەد

ڕۆشنبیر و سیاسەتمەدار مەحمود محەمەد مه‌حمود سه‌عید، ساڵی ١٩٦٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٧٣ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌....

زانیاری زیاتر

میرزا عەبدولکەریم مستەفا

سیاسەتمەدار میرزا عه‌بدولكه‌ریم مسته‌فا، ناسراو به‌ میرزا حاجی عه‌بدولكه‌ریمی ئاسنگه‌ر، میرزا فه‌ندی عه‌بدولكه‌ریم، ساڵی ١٩٤٦ پەیوەندی بە ڕیزه‌كانی پارتییەوە کردووە ...

زانیاری زیاتر

محەمەد مەحمود هەرکی

سیاسەتمەدار محه‌مه‌د‌ مه‌حمود عه‌بدوڵا، ناسراو به‌ محه‌مه‌د هه‌ركی، ساڵی ١٩٧٠ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه‌‌ كردووه، نوێنەری کۆنگرەکانی نۆیەم ١٩٧٩ ، دەیەم ١٩٨٩، یازدەیەم ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩ بووە....

زانیاری زیاتر

محەمەد مەحمود قودسی

محه‌مه‌د مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، ناسراو به‌ محه‌مه‌د قودسی، ئه‌فسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٣٨ ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی خۆیبوون و كۆمه‌ڵه‌ی برایه‌تی، ساڵی ١٩٣٩ ئه‌ندامی حزبی هیوا، ساڵی ١٩٤٢ له‌ ئه‌فسه‌ره‌ كورده‌كانی نێو ڕێزی سوپای عێراقه‌ به‌ پله‌ی جیدار (مولازم)...

زانیاری زیاتر