هەڵگرانی مەدالیای بارزانی

مەحمود گاڤان

مەحمود مەجید مەحمود سورچی ناسراو بە (مەحمود گاڤان)، لەساڵی ١٩٤٤ لە گوندی کەلات سەر بە ناحیەی بجیل، قەزای ئاکرێ - پارێزگای دهۆک (موسڵی کۆن) لە دایکبووە.

زانیاری زیاتر

میتۆ ئەحمەد زەینەڵ ستونى

محمد ئەحمەد زەینەل ، ناودار بە میتۆ ستونی، لە ساڵی ١٩٢٤ لە گوندی ستونێ لە دەڤەری هەرکی بنەجێ لە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسور لە دەڤەری بارزان لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر لە دایک دەبێت و لە خەباتی پێشمەرگایەتیدا چەندین پلە و پۆستی وەرگرتووە، ساڵی ٢٠٠٦ کۆچی دوایی کردووە و لەگۆڕستانی سارداو بەخاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

مستەفا ئامێدی

مستەفا حسێن محەمەد، ساڵی ١٩٣٩ لە پارێزگای دهۆک لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، شارەزایی هەبووە لە بەکارهێنانى بێتەل و بەرپرسی بێتەلى هێزى بادینان بووە، لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ لە یۆبیلی زێڕینی پارتی دیموکراتى کوردستان مەدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

محەمەد زەکی حەسەن

محەمەد زەکی حەسەن، ساڵی ١٩٥٣ لە گوندی بییە لە دەڤەری بەرێگارێ سەر بەقەزای ئامێدی پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٤ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول دەکات و لە هێزی هەڵگورد لەلای دلۆڤان ساڵح عەبدولعەزیز بۆتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و چووەتە شاری نەغەدە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دواتر لە ئوردۆگای جەهرم نیشتەجێ کراوە و لەوێوە گواستراوەتەوە بۆ شاری زاهیدان لە پارێزگای سیستان و بلوچستان لە رۆژهەڵاتی ئێران.

زانیاری زیاتر

محەمەد سەلیم ئەحمەد عەبدولڕەحمان باجلوری

محەمەد سەلیم ئەحمەد عەبدولڕەحمان باجلوری، ساڵى ١٩٠٢ لە گوندی باجلوری لە ناوچەی زاویتە سەر بە پارێزگای دهۆک لە دایکبووە، یەکێک بووە لە پەیڕەوانی شێخانی بارزان و بەشداری شۆڕشی یەکەمى (١٩٣١-١٩٣٢)ی بارزانى کردووە، دواى نسکۆی شۆڕش لەگەڵ جەنگاوەرانى بارزانی چووەتە باکووری کوردستان و دوای ماوەیەک گەڕاوەتەوە بۆ گوندەکەیان...

زانیاری زیاتر