گشت بابەتەکان

لێژنەی ئازادی

لێژنەى ئازادى هەروەها (هەیئەى ئازادى و کۆمیتەى ئازادى)شى پێدەگوترا، لێژنەیەکى ڕێکخراوى تۆکمە بوو، لە ڕێکەوتى ١٥ى کانوونى دووەمى ساڵى ١٩٤٥ لە بارزان بە سەرۆکایەتى مەلامستەفا بارزانى و ئەندامێتى ئەو ئەفسەرە ئازادیخوازانە پێکهات کە لە سوپاى عێراق جیاببوونەوە و پەیوەندییان بە شۆڕشى دووەمى بارزانەوە کردبوو.

زانیاری زیاتر

لوقمان فەتاح حەمەسەعید نادر

لوقمان فەتاح ناسراو بە (هێرش)، لە ساڵی ١٩٦٩ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، ساڵی ١٩٨٧ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ دوای تاوانى ئەنفالی ڕژێمى بەعس دژى خەڵکى کوردستان بەشداری چالاکییە پارتیزانیەکانی دەڤەری دووکان و سورداش و کۆیە و قەرەداغی کردووە. ساڵى ١٩٩١ بەشدارى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان کردووە و هەمان ساڵ لە بازیان شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزیز مستەفا مستەفا

لوقمان عەزیز مەلەکی لە ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی مەلەکانی سەربە ناحیەی خەلیفانی قەزای سۆران لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨٥ پەیوەندى بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە کردووە، ساڵى ١٩٨٦ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى عێراق لە شارى هەولێر گولەباران کراوە.

زانیاری زیاتر

لەیلا زانا

لەیلا فەخرەدین داغلى، ناسراو بە لەیلا زانا، لە ٣ی ئایاری ١٩٦١ لە گوند باخچەى شاری فارقینی پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان لەدایکبووە، ژنە سیاسەتمەداری کورد و بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بەھۆی قسەکردن بە زمانی کوردی لە پەرلەمانی تورکیا زیندانی کراوە. لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا ژیانی هاوژینی لەگەڵ مەهدی زانا سەرۆکی گەورە شارەوانیی پێشووتری ئامەد پێکهێنا. دایکی دوو منداڵە و ئێستا هیچ پۆستێکی حکومی و حیزبیی نییە، لەیلا دوای ھاوسەرگیری خۆی فێری خوێندن و نووسین کردووە.

زانیاری زیاتر