گشت بابەتەکان

قادر حەمەمراد جەباری

قادر حەمەمراد ئەحمەد، ناسراو بە قادر جەباری، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگەیاتی یەکجار بە سەختی بریندار بووە، پلەکانی فەرماندەی کەرت و جێگری فەرماندەی بەتالیۆنی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٨ لە نزیک ڕەباییەی سەربازی ڕژێمی بەعس لە هانەی قوڵی پشتی ئەحمەد ئاوا مینی چێندراوی پێدا تەقیوەتەوە و شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

قادر کەریم مەحمود مستەفا

قادر کەریم مەحمود مستەفا، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ دوای ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ سەربازانی ڕژێم و گواستنەوەی جەستەی هاوسەنگەرە شەهیدەکانی لە پشت ناحیەی عەربەت بەر مینی چێندراو کەوتووە و شەهید بووە

زانیاری زیاتر

قادر قادر

کەسایەتی سەربازی و سیاسەتمەدار قادر قادر عه‌لی ئه‌حمه‌د، ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانەوە كردووه، ‌ نوێنەری کۆنگرەکانی هەشتەم ١٩٧٠ و نۆیەم ١٩٧٩ بووە...

زانیاری زیاتر

قادر قەچاخ

سیاسەتمەدار قادر عه‌بدولعه‌زیز ڕە‌شید محه‌مه‌دعه‌لی، ناسراو به‌ قادر قه‌چاخ، قه‌چاخ و قه‌چاخی كوردستانی، ساڵی ١٩٧٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی و ساڵی ١٩٨٠ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەی کوردستانەوە‌ كردووه‌...

زانیاری زیاتر

قادر جەباری

عه‌بدولقادر عه‌زیز محه‌مه‌د قادر، ناسراو به‌ قادر جه‌باری فه‌رمانده‌ و سیاسیه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٧٠ له‌ كۆنگره‌ی هه‌شته‌م‌ به‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌....

زانیاری زیاتر