گشت بابەتەکان

قاسم تەها شەریف ساڵح

قاسم تەها شەریف ناسراوەبە قاسم ئەبو شوارب پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، پلەی سەرپەل و سەرلقی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە سنووری پارێزگای سلێمانی شەهید دەبێت.

زانیاری زیاتر

قادر مەلا حەسەن

قادر مەلا حەسەن، سالی ١٩٧٨ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و بۆتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٨٢ لەشەری ناوخۆ لەلایەن یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە گوندی وەرتێ شەهید دەکرێت.

زانیاری زیاتر

قالەی ماینجان

قادر عەبدولکەریم ئەڵماس ناسراوە بە قالەی ماینجان، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، یەکێک بووە لە پێشمەرگە سەرەتاییەکانی تیپی هەورامان، ساڵی ١٩٦٣ لە چەمی وەزەنیە لە دەڤەری هەورامان چەند تۆپێک لە ناو سەنگەری پێشمەگەری داوە و شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

قادر زامن ئەڵامڕاد عەلی‌وەیس

قادر زامن ئەڵامڕاد ناسراوە بە وەستا قادر، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، ساڵی ١٩٨١ لە داستانی چیای شەرام گوله‌ بەر سەری کەوتووە و شەهید بووە.

زانیاری زیاتر