سەرکردەکان

فوئاد حسێن

فوئاد محەمەد حسێن بەگی مەلکشاهی، ناسراو بە فوئاد حسێن، ساڵى ١٩٤٦ لە شارى خانەقین سەر بە پارێزگاى دیالا لەدایک بووە، خوێندنى سەرەتایی و ناوەندى لە خانەقین خوێندووە، ساڵى ١٩٧١ بەشى پەروەردەى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆى بەغدا تەواو کردووە، ساڵى ١٩٨٤ زانستە سیاسیەکانى خوێندووە و بڕوانامەى (Candidate)، بڕوانامەى دکتۆراى (Doctorands) لە پەیوەندییە نێوەدەوڵەتییەکان لە زانکۆی ئەمستردام بەدەست هێناوە.

زانیاری زیاتر

فاتیح محەمەد ئەمین

فاتیح محەمەد ئەمین مورته‌زا، ناسراو به‌ فاتیح محەمەد ئەمین به‌گ، فاتیح سیامه‌نسووری و بروسك، مامۆستا و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٦٤ له‌ كۆنگره‌ی شەشەم‌ به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵانی ( ٢٠٠١ -٢٠٠٥ )بووه‌ته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان، ساڵی ٢٠٢٠ كۆچی دوایی كردووه‌.

زانیاری زیاتر

فارس باوە

فارس حه‌مه‌د باوه‌، ناسراو به‌ فارس باوه، فه‌رمانده‌ وسیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٥٨ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٦٨ كراوه‌ته‌ فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌شتی هه‌ولێر، ساڵی ١٩٧٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی هه‌شته‌م به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

فاخیر مێرگه‌سۆری

فاخیر حه‌مه‌د ساڵح حه‌مه‌د، ناسراو به‌ فاخیر حه‌مه‌د ئاغا مێرگه‌سۆری، هاوڕێ كه‌ریم، فه‌رمانده‌ و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٧٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی هه‌شته‌م به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

فەلەکەدین کاکەیی

فه‌له‌كه‌دین سابیر حه‌مود عه‌زیز، ناسراو به‌ فەلەکەدین کاکەیی نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٦٥ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٧٩و ١٩٨٩ له‌ كۆنگره‌كانی نۆیه‌م‌ و ده‌یه‌م به‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، له‌ ساڵی ١٩٨٥ كراوته‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان‌، ساڵی ١٩٩٢بووه‌ته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان، هه‌ڵگری مێدالیای بارزانیی نه‌مره‌.

زانیاری زیاتر

فەڕەنسۆ هەریری

فەڕەنسۆ تۆما كانون، ناسراو به‌ فەڕانسۆ هه‌ریری،مامۆستا و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٦٣ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان كردووه‌، لە ساڵی ١٩٦٩ دەبێتە بەرپرسی لێژنەی ناوچەی باڵەک سه‌ربه‌ لێژنه‌ لقی دوو، ساڵی ١٩٧٩ له‌ کۆنگرەی نۆیەم به‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی کۆمیتەی ناوەندی، ساڵی١٩٩٢ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان، لە كۆنگرەكانی یانزدە و دوانزدە بە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی ھەڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٩٦ كراوه‌ته‌ وه‌زیری هه‌رێم، ساڵی (١٩٩٦ - ٢٠٠١) پارێزگاری هه‌ولێر بووه‌.

زانیاری زیاتر

فوئاد جەلال غەریب

فوئاد جەلال غەریب تۆفیق ناسراو به‌ (دكتۆر فوئاد)، سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٥١ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٦٣ سكرتێری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٦٤ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی شه‌شه‌م به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٦٤ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له‌ كوردستانی عێراق....

زانیاری زیاتر

فرەیدون جوانڕۆیی

کەسایەتی سەربازی و سیاسەتمەدار فه‌ره‌یدون محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان، ناسراو به‌ فەرەیدون جوانڕۆیی و فه‌ره‌یدون به‌گ وه‌كیلی، ساڵی ١٩٦٨ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانەوە‌ كردووه....

زانیاری زیاتر

فازڵ میرانی

یاساناس و سیاسەتمەدار فازڵ موتنی عه‌لیخان، ناسراو به‌ فازڵ میرانی، ساڵی ١٩٦٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، نوێنەری کۆنگرەکانی حەوتەم ١٩٦٦، هەشتەم ١٩٧٠ بووە

زانیاری زیاتر