گشت بابەتەکان

فەتاح نەعمەت سندی

فەتاح نەعمەت ئوسێ بەرنیاس ب (فەتاح سندی)، ساڵا ١٩٣٧ ڵ گوندێ مێرگەشیش ڵ دەڤەرا سندی یا سەر ب قەزا زاخۆ ژ دایک بوویە. پشتی دۆماهیک ئینانا خواندنا خۆ ل قوناغا سەرەتایی و ناوەندی ل زاخۆ، ل کۆمپانیا نەفتا عەین زالە وەکو فەرمانبەر دهێتە دامەزراندن.

زانیاری زیاتر

فەخری شوکری محەمەد

فەخری شوکری محەمەد ئەرگۆشی مزوری، ساڵی ١٩٧٦ لە گوندی ئەرگۆش سەربە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە و ساڵى ١٩٩٢ لە سوپاى بارزان بۆتە پێشمەرگە. ساڵى ١٩٩٣شەهید بووە. شەهید فەخری شوکری محەمەد، ساڵی ١٩٧٦ لە گوندی ئەرگۆش ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، قۆناغەکانى خوێندنى بنەڕەتى، ناوەندی و دواناوەندى لە شارۆچکەى هەریر خوێندووە.

زانیاری زیاتر

فەتاح عوسمان میکائیل

فەتاح عوسمان میکائیل، ساڵی ١٩٤٦ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦٨ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. لە ٧ى ئابى ١٩٨٨ لە شەڕى خواکوڕک دژى سوپاى عێراق شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

فایق ماهر میرزاغا

فایق ماهر میرزاغا، ناسراو بە فایق ئەرگۆشی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ئەرگۆش لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ بەشدارى داستانى خواکوڕکی کردووە.

زانیاری زیاتر

فەقێ ئەحمەد پشدەری

ئەحمەد محەمەد ئەبوبەکر، ناسراو بە (فەقێ ئەحمەد پشدەرى)، ساڵى ١٩٢٢ لە گوندى دەلگە لە ناوچەى پشدەر لە ناحیەى هێرۆ سەر بە قەزاى قەڵادزێ پارێزگاى سلێمانى لە دایک بووە، ساڵى ١٩٥٨ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، لە ٤ى تشرینى یەکەمى ١٩٧٩ وەک ئەندامى کۆنگرە بەشدارى لە کۆنگرەى نۆیەمى پارتى دیموکراتى کوردستانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردووە.

زانیاری زیاتر

فریا مه‌لۆ چاوشین

فریا مه‌لۆ چاوشین (١٩٢٧-١٩٩٧)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شوڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) و ڕاپەڕینی ١٩٩١ کردووە، پلەى ئامر بەتالیۆنى وەرگرتووە.

زانیاری زیاتر