گشت بابەتەکان

عەشقی ئارەب بادین

ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی ڕێزان لەناوچەی بارزان سەر بەقەزای مێرگەسوری پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، لەساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە شۆڕشی گوڵانەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لە هێزی بارزان، لەگەڵ ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی ١٩٩١ گەڕاوەتەوە بۆ باشووری کوردستان.

زانیاری زیاتر

عەبدولڕەحمان محەمەد عەبدولڕەحمان

عەبدوڵڕەحمان محەمەد عەبدوڵڕەحمان ناسراوه به عەبدوڵڕەحمان هورەیی، ساڵى ١٩٣٠ لە گوندى هورەى ناوچەى ڕێکانى پارێزگاى دهۆک لە دایک بووە، تا پۆلى پێنجەمى سەرتایی خوێندووە. ساڵى ١٩٦١ کاتێک شۆڕشى ئەیلوول بە ڕێبەرایەتى بارزانى نەمر هەڵگیرسا، عەبدوڵڕەحمان هورەیی پەیوەندى بەڕیزەکانى شۆڕشى ئەیلوول کردووە، سەرەتای دەسپێکى شۆڕش پەڕیوەتەوە بۆ دەڤەرى ڕێکان و بەشدارى شەڕى چەمانکێی کردووە، ساڵى ١٩٦٣بۆ ماوەیەک تەتەرى حزب بووە لە نێوان موسڵ و دهۆک، سەرەتا ئەسعەد خۆشەوی و دواتر نەجمەدین یوسفی بەرپرسی بوو.

زانیاری زیاتر

عەزیز محەمەد

عەزیز محەمەد عەبدوڵا لە ڕێككەوتی ١ی تەموزی ١٩٢٤ لە گوندی بێركۆتی نزیك شاری هەولێر لە دایك بووە، باوكی كوردێكی هەژاری جوتیاری گوندی بێركۆت بووە، دایكی كچە مەلا بووە و لە ناوچەكانی وان و باش قەلاوە هاتۆتە هەولێر، دایكی خەڵكی باكووری كوردستان بووە.

زانیاری زیاتر

عەبدیش ئۆمەر عەبدیش

عەبدیش ئۆمەر عەبدیش (١٩٢٦-١٩٧٧)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت،بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر