عومەر تەها مەحمود
عومەر تەها مەحمود، ساڵى ١٩٥٥ لە گوندى شیڤێی سەر بە مزوورى باڵاى قەزاى مێرگەسۆرى پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، خاوەنى دوو کوڕ و سێ کچە، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت و لە ئۆردوگاى زێوەى نیشتەجێ دەبێت، پاشان دەگوازرێتەوە بۆ شارى کرمان لەناوەڕاستى وڵاتى ئێران. ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى خەڵکى باشوورى کوردستان، خانەوادەکەى دەگەڕێنەوە و لە شارى سۆران نیشتەجێ دەبن.
زانیاری زیاتر