گشت بابەتەکان

عەبدوڵا زیاب عەلی

عەبدوڵا زیاب عەلى (١٩٢٩-٢٠٠٦)، ناسراو بە مەلا شین عەبدوڵا، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشى گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە، پلەی جێگرى فەرماندەى هێزی ١، قائیمقامی ڕانیه‌ و بەرپرسى لێژنه‌ ناوچەی نزارێ بووە.

زانیاری زیاتر

عەبدوڵا حسێن جەرجیس

عەبدوڵا حسێن جەرجیس (١٩١٧-٢٠١٣ )، پێشمەرگە و هەڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت،بەشداری شۆڕشی یەکەمی بارزان (١٩٣١-١٩٣٢) و شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و پلەی سەرپەل بووە، هەڵگری میدالیای بارزانییە.

زانیاری زیاتر

عەبدولڕەحمان موفتی ته‌یب

عەبدولڕەحمان موفتى تەیب (.....،١٩٩٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ڕاوێژکارى جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى بووە، لە کۆنفرانسى باکۆ بووە ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی سیاسی له‌ كوردستانی عێراق.

زانیاری زیاتر

عارس خانۆ حسێن

عارس خانۆ حسێن (١٩١٢-١٩٩٤)، پێشمەرگە و هەڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر

عەبدوڵا ڕەزا عەبدولڕەحمان جەلیل

عەبدوڵا ڕەزا ناسراوە بە شێخ عەبدوڵا ئەندامی ڕێکخستنە نهێنییەکان و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشى ئەیلوول و گوڵان بووە، دوو ساڵ زیندانی کراوە، پلەی سەرپەل و بەرپرسی نووسینگەى (مەکتەبى عەسکەرى) سەربازی لقی یەک و پلەی کارگێڕی لێژنەی ناوچەی شوانی هەبووە، ساڵی ١٩٧٩ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عەلی مەحمود مرادخان کەیانی

عەلی مەحمود مرادخان کەیانی، ساڵى ١٩٥٩ پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٦٨ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عومەر میرخان غەزالی ژاژوكی

لیوا عومەر میرخان غەزالی بەشداربووی هەر دوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بووە، لە لایەن سەرۆك مەسعود بارزانییەوە مەدالیای بارزانیی نەمر پێ‌ بەخشراوە، لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا پێنج جار بریندار بووە، لە تەمەنی ٨٤ ساڵی ٢٠٢٣ كۆچی دوایی كردووە.

زانیاری زیاتر

عەبدوڵا قادۆ محەمەد

عەبدوڵا قادۆ محەمەد، له‌ ساڵی ١٩٣٢ له‌ گوندی بانییه‌ ناوچه‌ی زێبار سه‌ربه‌ قەزای ئاكرێ له‌دایكبووه‌، هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌ بنه‌ماڵه‌كه‌یان په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شێخه‌كانی بارزان و ته‌كییه‌ی بارزانه‌وه‌ هه‌بوو و ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ سه‌ره‌ڕای چه‌ندین ئاسته‌نگ به‌ڵام به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌روه‌كو چوون محه‌مه‌دی باپیری له‌ زستانی ساڵی ١٩١٣ له‌ سه‌ری گوندی راسلعه‌ین نزیكی ئاكرێ له‌گه‌ڵ له‌شكری شه‌هید شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی له‌ ته‌مه‌نی ١٩ ساڵی شه‌هید بووه‌.

زانیاری زیاتر

عومەر کەریم فەتاح

شەهید عومەر کەریم فەتاح قادر، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٣ لەگەڵ دەستەیەکی هاوسەنگەری لە گوندی حەسەن‌ئاوا کەوتوونەتە ناو گەماڕۆی سەربازی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق و دوای دەستگیرکردنیان عومەر کەریم فەتاح و سێ هاوسەنگەری فیشەکباران کراون و شەهید بوونە.

زانیاری زیاتر

عوسمان شەریف فەتحوڵا

شەهید عوسمان شەریف فەتحوڵا، لە نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، کادر و پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، ساڵی ١٩٩١ لە ئازادکردنی شاری کەرکووک لە نزیک پردی خاسێ فیشەکی سەربازی ڕژێمی بەعسی بەرکەوتووە و شەهید بووە.

زانیاری زیاتر