شەهیدان

عارف حەمەدئەمین عەزیز کاکەوڵا

عارف حەمەدئەمین عەزیز کاکەوڵا، بە (شەهید هیوا) ناسراو بووه‌، ساڵی ١٩٨١ په‌یوه‌ندی به‌ ڕێكخستنه‌ نهێنیه‌كانی پارتی كردووه‌، ئەندام بنکەی نهێنی ناوشار بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە پێشمەرگایەتی پلەکانی سەرپەل و یاریدەدەری فەرماندی بەتالیۆنی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٨ به‌ بۆردومانی فڕۆكه‌ شه‌هید بووه‌.

زانیاری زیاتر

عەلی رەحیم عەلی کەرەم

عەلی ڕەحیم عەلی ناسراوە بە (عەلی هاواری) پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی دووجار بریندار بووە، پلەکانی سەردەستە و سەرپەلی لە شۆڕش وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٦٩ شەهید دەکرێت.

زانیاری زیاتر

عەباس محەمەد به‌گ ئاسهی

عەباس محەمەد به‌گ ئاسهی، پێشمەرگێ شۆرەشا گوڵانا پێشکەفتنخواز، شەهيد ب کارێ نهێنی ژی رادبوو وەکو دەرمان و پێداويستێن نوژداری ب نهێنی بۆ پێشمەرگەيى ڤەگوهاستينه تايبەت ژ بۆ رێکخراوا شەهيد مەلا ره‌مه‌زان قومری ژ بۆ لايێ دەڤەرا زاخۆ، ل روژا ٣⁄٢٦⁄ ١٩٩١ ێ دەما رامالينا حکومەتا بەعس ل باژێرێ دهوکێ دهێته‌ شه‌هید كرن.

زانیاری زیاتر

عەلی حسێن عەلی

عەلی حسێن عەلی، له‌ ساڵی ١٩٧٦ په‌یوه‌ندی به ‌ڕیزه‌كانی (پ.د.ك) ده‌كات و هه‌مان ساڵیش چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌كاته‌ شان. له‌ ساڵی ١٩٩٦ له‌ شه‌ڕی هه‌یبه‌ت سوڵتان شه‌هید ده‌بێت و ته‌رمه‌كه‌ی له‌ گۆڕستانی مێرگه‌سۆر به‌خاك ده‌سپێردرێت.

زانیاری زیاتر

عەبدال حسۆ مەحمود كانیه‌لنجی

شه‌هید عەبدال حسۆ مەحمود كانیه‌لنجی، له‌ ساڵی ١٩٨٠ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌كات، له‌ ساڵی ١٩٨٧ له‌ كاتی ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تی به‌ هۆی تۆپبارانی سوپای عێراق شه‌هید ده‌بێت.

زانیاری زیاتر