عومەر عەزیز عوسمان وەهاب
عومەر عەزیز عوسمان وەهاب، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٧٩ لەگەڵ سێ هاوسەنگەری لە رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی یەکێتی و شەهید کراون.
زانیاری زیاترعومەر عەزیز عوسمان وەهاب، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٧٩ لەگەڵ سێ هاوسەنگەری لە رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی یەکێتی و شەهید کراون.
زانیاری زیاترعابید ڕەحیم عەبدوڵا محەمەد، قوتابی ئامادەیی کشتوکاڵ بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨١ لە گوندی خێڵی حەمەی دەشتی شارەزوور لەلایەن سەرباز و جاشی ڕژێمی بەعسەوە دەستگیر کراوون و بێ سەروو شوێنن، یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆریان نادیارە.
زانیاری زیاترعەزیز توفیق عەبدولقادر، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵانی خەباتیدا پلەکانی سەرپەل و سەرلق و بەرپرسی سەربازی بەتالیۆن و فەرماندەی بەتالیۆنی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٢ لە دەڤەری تاگۆزی دوای ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ سەربازانی ڕژێمی بەعس بە برینداری دەستگیر کراووە و شەو فیشەک باران کراوە و شەهید بووە.
زانیاری زیاترعەزیم عەبدولکەریم محەمەد ناسراوە بە (عەزیمی دەروێش)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٩١ لە نزیک قەزای خانەقین کەوتوونەتە بۆسەی هێزی موجاهدینی خەڵک و شەهید بوونە، یەکیکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.
زانیاری زیاترعەبدوڵا ئەحمەد ئەوڕەحمان، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٧٩ لە کاتی ڕووبەڕوو بوونەوە بەرامبەر سەربازی ئەوکاتی عێراق لە سنوری شاری هەڵەبجە لەگەڵ هاوسەنگەرێکی دەسگیرکراون و دوای سێ مانگ زیندانی لە سێدارە دراون و شەهید بوونە، یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.
زانیاری زیاترعەزیز حسێن محەمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی١٩٨٧ لە چیای سورێن شەهید بووە.
زانیاری زیاترعومەر سابیر سەعید ناسراوە بە (عومەری حاجی سابیر)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨١ لە شەڕی ڕەزڵە و پاڕەزان شەهید بووە.
زانیاری زیاترعەزیز مستەفا ڕۆستەم، کادری ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨٢ لە دەڤەری پێنجوێن شەهید کراوە.
زانیاری زیاترعەبدوڵا محەمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٦٨ لە دەڤەری شەمێران شەهید بووە.
زانیاری زیاترعومەر قادر نادر ناسراوە بە (عومەر باڵابەرز)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕێنە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی دووجار بریندار بووە، ساڵی ١٩٩١ شەهید بووە.
زانیاری زیاترعەینەدین عارف، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەردەستەی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٤ شەهید بووە.
زانیاری زیاترعەلی تەحسین محەمەدئەمین ناسراوە بە (عەلی مەلا)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٧ شەهید بووە.
زانیاری زیاتر