عەبدوڵا عەزیزخان مهاجر
عەبدوڵا عەزیزخان مهاجر، ساڵى ١٩٦٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوولی کردووە، لە دوای ڕاپەرینی بەهاری ١٩٩١ى خەڵکی کوردستان لە ٢ى ئابى ١٩٩٥ لە شارى ڕواندز شەهید دەبێت.
زانیاری زیاترعەبدوڵا عەزیزخان مهاجر، ساڵى ١٩٦٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوولی کردووە، لە دوای ڕاپەرینی بەهاری ١٩٩١ى خەڵکی کوردستان لە ٢ى ئابى ١٩٩٥ لە شارى ڕواندز شەهید دەبێت.
زانیاری زیاترعەبدولڕەحمان محەمەد ڕەسول لە ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بەپارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ڕۆژی ٢ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگری لەسەروەری یاسا لە چیای دڕەبی بەگوللەی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.
زانیاری زیاترعەبدولجەبار ئەحمەد سابیر، لە ١ى ئایارى ١٩٦٣ لە شارى قەڵادزێی پارێزگاى سلێمانى لەدایک بووە، قوتابى قۆناغى بنەڕەتى بووە، لە ٢٤ى نیسانى ١٩٧٤ بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەکانى سوپاى عێراق بۆ سەر شارى قەڵادزێ شەهید بووە. له گۆڕستانی دهروازهی شاری قهڵادزێ بهخاك سپێردراوه.
زانیاری زیاترعەبدوڵڵا حەمەد مەلا ئەحمەد، ناسراو بە عەبدوڵا ئاغاى گۆرۆنى، ساڵى ١٩٠٥ لە گوندى گۆرۆنى سەر بە قەزاى چۆمانى پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ڕیش سپى گوندى گۆرۆنى بووە، ساڵى ١٩٤١ لە تەمەنى لاوێتیدا پەیوەندی بە ڕیزەکانی ڕێکخستنی حیزبی هیوا دەکات...
زانیاری زیاترعیسا سێوک لێلکانی، ساڵى ١٩٥٢ لە گوندى لێلکان سەر بە ناحیەى سیدەکان پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، تا قۆناغى ناوەندى خوێندووە، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت و لە ئەعزەمیەى شارى کەرەج پاسەوانى ماڵى کاک ئیدریس بارزانى دەبێت، لە وڵاتى ئێران ژیانى هاوسەرگیرى پێک دەهێنێت و خاوەنى دوو کوڕ و کچێکە.
زانیاری زیاترعومەر تەها مەحمود، ساڵى ١٩٥٥ لە گوندى شیڤێی سەر بە مزوورى باڵاى قەزاى مێرگەسۆرى پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، خاوەنى دوو کوڕ و سێ کچە، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت و لە ئۆردوگاى زێوەى نیشتەجێ دەبێت، پاشان دەگوازرێتەوە بۆ شارى کرمان لەناوەڕاستى وڵاتى ئێران. ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى خەڵکى باشوورى کوردستان، خانەوادەکەى دەگەڕێنەوە و لە شارى سۆران نیشتەجێ دەبن.
زانیاری زیاترعەبدوڵا سۆفى عەلى، لە ١ى تەمموزى ١٩٥٢ لە گوندى فەقیانى سەر بە قەزاى ڕواندزى پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، لەگوندى فەقیان چۆتە بەر خوێندن، پاشان بۆ تەواوکردنى قۆناغى ناوەندى چۆتە شارى ڕواندز لەوێ قۆناغى ناوەندى تەواو کردووە. ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت و لە شارى ساوە نیشتەجێ دەبێت، ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەرینی خەڵکی باشووری کوردستان دەگەڕێتەوە و لە شارى ڕواندز نیشتەجێ دەبێت.
زانیاری زیاترعەبدولغالب تۆفیق پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٩١ لە ناحیەی کوڕێ شەهید دەبێت.
زانیاری زیاترشەهید عەباس محێدین ناسراوە بە عەباس کەردزی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٩ شەهید دەبێت.
زانیاری زیاترعومەر عەلی تاهیر ساڵی ١٩٩١ بووە پێشمەرگە و بەشداری ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ کردووە، لە ساڵی ١٩٩١ لە هەولێر شەهید بووە.
زانیاری زیاترعەبدولواحید حەمەد لاو پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە شەڕى چیاى گۆرەز شەهید دەبێت.
زانیاری زیاترعەبدوڵا ئەحمەد پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٦٥ لە نزیک ناحیەی پردێ شەهید دەبێت.
زانیاری زیاتر