شێخ ئۆمه‌ر مام ئاغا محه‌مه‌د
شێخ عومەر مام ئاغا محەمەد (١٩٢٧-٢٠٠٤)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.
زانیاری زیاترشێخ عومەر مام ئاغا محەمەد (١٩٢٧-٢٠٠٤)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.
زانیاری زیاترشەوکەت مەلا ئیسماعیل حەسەن ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە ڕێزەکانی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، بەرپرسی دەزگای بێتەلی شۆڕش ، ساڵی ١٩٧٠ دوای رێکەوتننامەی ١١ی ئادار کراوە بە فەرماندەى بەتالیۆنى سێی هێزەکانى پاسەوانى سنوور، لەساڵی ١٩٩٢ پلەی لیوای وەرگرتووە و ساڵی ١٩٩٤ خانەنشین کراوە.
زانیاری زیاترشهڕی كانیهلنجا له ٢١ی تشرینی دووه‌می ١٩٨٣ ڕوویدا، كاتێ كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی بارزان هێرشیان كرده سه‌ر بنكه و سه‌ربازگه‌كانی سوپای عێراق له نزیك گوندی كانیهلنجای ده‌ڤه‌ری بارزان، توانیان به ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن و زیانی زۆریان پێ بگه‌یه‌نن.
زانیاری زیاترئهو شه‌ڕه له سالی ١٩٨٣ ڕوویدا، دوای ئه‌وه‌ی كه‌وا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پلانی داڕشت كه چالاكییه پارتیزانییه‌كانی بگوازێته‌وه ناو شاره‌كان و له‌وێوه گورز له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت بدات، تاكو به‌م شێوازەی پارتیزانییه به گوێی حكومه‌تدا بچرپێنێ كه شۆڕشی كورد له توانایدا هه‌یه له هه‌ر شوێن و هه‌ركاتێكدا مه‌ستی بێ ده‌توانێ گورز له دامودزگاكان بوه‌شێنێ و زیانی گیانی و ماددیان پێ بگه‌یه‌نێ.
زانیاری زیاترئهو شه‌ڕه بریتی بوو له چاڵاكیه‌كی پارتیزانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ناوچه‌ی قه‌لا سهلمانیێی ده‌ڤه‌ری سندی له بادینان له ١٨ی ئابی ١٩٧٦، كه هێزیكی سه‌ربازی سوپای عێراق كه‌وته كه‌مینی پێشمه‌رگه‌وه، له ئه‌نجامدا هێزی پێشمه‌رگه توانی زیانێگی گه‌وره به‌و هێزه‌ی سوپای عێراق بگه‌یه‌نێ كه خۆی له ده‌یان كوژراو و برینداردا بینیه‌وه و له ناویاندا ئه‌فسه‌رو پله‌دار هه‌بوو.
زانیاری زیاترله ١٦ی ئابی ١٩٨٣ له یادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نه‌خشه‌یه‌كی داڕشت كه چالاكیه‌ك ئه‌نجام بدات، ئه‌ویش وه‌شاندنی گورزێك بوو له ده‌زگا و دامه‌زراوه سه‌ربازیه‌كانی به‌عس، ئه‌و چاڵاكیه‌ی پێشمه‌رگه هێرش كردن بوو بۆ سه‌ر ڕه‌بایه‌كانی سوپای عێراق له‌سه‌ر رێگای سەید سادق – شانده‌ری، له ئه‌نجامدا زیانێكی زۆری به هێزه سه‌ربازیه‌كانی عێراق گه‌یاند
زانیاری زیاترئهو شەڕو چالاكیانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٨٢، له ناوچه‌ی بیارە و شرام، كه هێزی پێشمه‌رگه هێرشێكی به‌ربڵاویان كرده سه‌ر بنكه و مۆڵگه‌كانی سوپا و هێزه‌كانی حكومه‌ت، له ئه‌نجامدا هێزی پێشمه‌رگه توانی ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بگرێت و زیانی گه‌وره‌ی گیانی و ماددیان پێ بگه‌یه‌نێ.
زانیاری زیاترئهو شه‌ڕه بریتی بوو له چالاكیه‌كی پێشمه‌رگه‌یی سه‌رده‌می شۆڕشی گوڵان له ناوچه‌ی قه‌سرۆكی سه‌ربه قه‌زای شێخانی ده‌ڤه‌ری بادینا ساڵی ١٩٧٨، دوای ئه‌وه‌ی هێزێكی پێشمه‌رگه توانیان خۆیان بگه‌یه‌ننه بنكه‌یه‌كی چه‌كدارانی ڕژێمی به‌عس و هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر بنكه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداره‌كانیان كوشت و بریندار كرد و زیانی زۆریان به شوێنه‌كه گه‌یاند.
زانیاری زیاترئهو شەڕه له ئابی ١٩٨٤ ڕوویدا كاتێ كه سوپای عێراق به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی به‌كرێگیراو هێرشیان كرده سه‌ر ده‌ڤه‌ری مانگێش بۆ كپكردنی ده‌نگی شۆڕش له ده‌ڤه‌ره‌كه، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه به‌ره‌نگاریان بوونه‌وه و زیانێكی گه‌وره‌یان پێ گه‌یاندن، زیانی سوپا بریتی بوو له كوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك چه‌كدار.
زانیاری زیاترئهو شەڕه له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ید سادق – پێنجوێن ڕوویدا، له ٢٠ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٨٠، كاتێ كه هێزێكی پێشمه‌رگه به‌ره‌نگاری هێزێكی سوپای عێراق بوونه‌وه و شەڕ له نێوانیاندا دروست بوو، له كۆتاییدا پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی به‌سه‌ر سوپای عێراقدا تۆمار كرد و زیانیكی زۆری پێ گه‌یاندن له كوژراو و بریندار.
زانیاری زیاترئهو شەڕه بریتی بوو له چالاكیه‌كی پارتیزانی هێزی پێشمه‌رگه، سه‌ر له ئێواره‌ی ٢٩ی ئاداری ١٩٨٣ له ناوچه‌ی شه‌رمن و باكرمان ڕوویدا، كه پێشمه‌رگه په‌لاماری چه‌ند پێگه‌یه‌كی چه‌كدارانی به‌كرێگراو(جاش)یاندا و توایان له ماوه‌ی شەڕێكی دوو كاتژمێری‌دا زیانێكی گه‌وره‌یان پێ بگه‌یه‌نن.
زانیاری زیاترساڵی ١٩٨١ له گوندی بانیبنۆك له چیای سورێن و ناوچه‌ی زه‌لم و كه‌رچاڵ، هێزی پێشمه‌رگه به‌ره‌نگاری سوپای عێراق بۆوه، له ئه‌نجامدا دوو شەڕی گه‌وره له نێوانیاندا ڕوویاندا، له‌و هه‌ردوو شه‌ڕه‌دا زیانێكی زۆر به‌ر هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق كه‌وت له كوژراو و بریندار له‌گه‌ڵ ده‌ستكه‌وتنی بڕێكی زۆری چه‌ك و تفاقی سه‌ربازی بۆ هێزی پێشمه‌رگه.
زانیاری زیاتر