هەڤاڵانی بارزانی

شێخۆمەر عەزیز عەدۆ

عومەر عەزیز عەدۆ ناسراو بە شێخۆمه‌ر عه‌زیز عه‌دۆ، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٣٤ لە گوندى کانیەدێر لە قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر (ویلایەتی موسڵ) لەدایک بووە. ساڵی ١٩٧٠ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە.

زانیاری زیاتر

شێخۆمه‌ر مه‌لا یونس

شێخۆمه‌ر مه‌لا یونس (١٩٠٥-١٩٦١) ناسراو بە شێخ ئۆمه‌ر شانه‌ده‌ری، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە و پلەى ئامر بەتالیۆن بووە.

زانیاری زیاتر

شێخۆمەر دێزۆیی

شێخۆمەر مەرعان حەسەن (١٩٢٠-١٩٩١ )، ناسراو بە شێخۆمەر دێزۆیی، پێشمەرگە و هەڤالى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت،بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر

شەکر داود عەبدی

شەکر داود عەبدى (١٩٢٠-١٩٥٧)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦).

زانیاری زیاتر

شێخۆمەر زێتی

عومەر محەمەد ئەحمەد (١٩٢٨ -١٩٨٣)، ناسراو بە شێخۆمەر زێتی، شێخۆمەر محەمەد، پێشمەرگە و هەڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشى گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە.

زانیاری زیاتر

شەکر محەمەد ئەحمەد

شەکر محەمەد ئەحمەد (١٩١٣-١٩٧٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر

شەفیق عەبدوڵا قاسم

شەفیق عەبدوڵا قاسم (١٩٣٠-١٩٨٣)، ناسراو بە شەفیق مەلا عەبدوڵڵا، پێشمەرگەو هەڤاڵى بارزانى نەمر بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر

شەریف قورتاس

شەریف قورتاس (١٩٣٢-٢٠١٩)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.

زانیاری زیاتر

شێخ مورادخان شێخ

شێخ مورداخان شێخ (١٩٢١-١٩٨٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦).

زانیاری زیاتر