گشت بابەتەکان

سلێمان حادێ دیوالى

سلێمان حادێ دیوالى، ناسراو بە سلێمان حادێ دۆلەمەرى، ساڵى ١٩١٧ لە گوندى بۆکرانى ناحیەى مەزنێی قەزاى مێرگەسۆرى پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٤٣ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پێشمەرگەى شۆڕشى دووەمى بارزان کردووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هیزى پێشمەرگەی شۆڕشى ئەیلوول کردووە، سلێمان حادێ دێوالى دۆلەمەرى ساڵى ١٩٦٣ تا ١٩٧٥ پاسەوانى بارەگاى بارزانى نەمر بووە، لە ١٦ى ئابى ١٩٩٦ میدالیاى بارزانى پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەنعان ئەحمەد- پێشمەرگەى هەردوو شۆڕشى ئەیلوول و گوڵان

ساڵی (1943) له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونی (سه‌نعان ئه‌حمه‌د) شۆڕشی دووه‌می بارزانیش چه‌خماخه‌ی لێدا، كاتێكیش له‌ 1947 ئه‌رگۆش بۆردومان ده‌كرێت سه‌نعان له‌ ده‌نگی فڕۆکە‌ و بۆردومانه‌كه‌ی ناترسێت، چونكه‌ هێشتاكه‌ منداڵێكی 4 ساڵانه‌، به‌ڵام كاتێك له‌ كۆتایه‌كانی 1947 حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌رگۆش به‌ پۆلیس ده‌یترسێنن و هه‌ستیش ناكات باوكی یه‌كێكه‌ له‌ پۆلیسه‌كان، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت:" كاتێك پۆلیس گه‌ڕانه‌وه‌ ئه‌رگۆش، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جار بوو بیانبینین ده‌ترساین".....

زانیاری زیاتر

سەعدۆ کورکی

سەلیم دەرباس حەمەد ناسراو بە (سەعدۆ کورکی)، لەساڵی ١٩٣٧ لە زاخۆ لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگە کردووە، ساڵی ١٩٧٠ کراوە بە سەرلق، ساڵی ١٩٧٩ لە کۆنگرەی نۆیەمی پارتی بەشداری دەکات، ساڵی ١٩٨٧ ئەندامی لێژنە و بەرپرسی بەشی سەربازی لێژنەی ناوچەی زاخۆ بووە. ساڵی ١٩٩٥ پلەى فەرماندەی هێزی ١٧ی سوپای یەکی زاخۆی وەرگرتووە. لە هەڵگرانی مەدالیای بارزانی یە، ساڵی ٢٠١٢ کۆچی دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

سەلام سەعید ئیبراهیم

سەلام سەعید ئیبراهیم، لەساڵی ١٩٩٨ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٢ی ئەیلوولی هەمان ساڵ لەشەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لەچیای گرداڵ لە دەڤەری سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ستار ئەحمەد نەبی

شەهید ستار ئەحمەد نەبی، لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ڕۆژی ٩ی تەمموزی ١٩٩٨ لە چیای کوچەی هاجەر سەربە قەزای سیدەکان لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

سەلیم ئەحمەد سەلیم ڕەشۆ

سەلیم ئەحمەد سەلیم ڕەشۆ، ساڵی ١٩١٤ لە دەڤەری ئامێدی پارێزگاى دهۆک لەدایکبووە، ساڵی ١٩٤٥ بەشداری شۆڕشی دووەمى بارزانی کردووە، ساڵى ١٩٦١ لەگەڵ هەڵگیرسانى شۆڕشى ئەیلوول پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات، ساڵى ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت، سالی ١٩٩٦ لە لایەن سەرۆک مسعود بارزانی بە مەدالیای بارزانی خەڵات کراوە. ساڵی ٢٠٠٥ کۆچی دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

سەلام ئەحمەد سابیر

سەلام ئەحمەد سابیر، لە ١ى تەمووزی ١٩٥٩ لە شارى قەڵادزێی پارێزگاى سلێمانى لەدایک بووە، قوتابى قۆناغى ئامادەیی بووە، لە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤ بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەکانى سوپاى عێراق بۆ سەر شارى قەڵادزێ شەهید بووە. له‌ گۆڕستانی ده‌روازه‌ی شاری قه‌ڵادزێ به‌خاك سپێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

ساڵح ئەحمەد سابیر

ساڵح ئەحمەد سابیر، لە ١ى تەمووزى ١٩٥٧ لە شارى قەڵادزێی پارێزگاى سلێمانى لەدایک بووە، قوتابى قۆناغى ئامادەیی بووە، لە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤ بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەکانى سوپاى عێراق بۆ سەر شارى قەڵادزێ شەهید بووە. له‌ گۆڕستانی ده‌روازه‌ی شاری قه‌ڵادزێ به‌خاك سپێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

سەبریە هەکاری

سەبریە ئەسعەد ڕسقۆ ئیسماعیل ناسراو بە سەبریە هەکاری، ساڵی ١٩٤٨ لە پارێزگای دهۆک لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦١ بەهاندانی شەعبان بەرواری هاوسەری کە لەبەنداوی دەربەندیخان کاری کردووە و ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، ناوبراو پەیوەندی بە پارتی کردووە، دوای هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول، سەبریە هەکاری گەڕاوەتەوە بۆ دهۆک و لە ڕێکخراوێکی نهێنی سەربە لقی یەک کاری کردووە...

زانیاری زیاتر

سەبری حەسەن سەبری

سەبری حەسەن سەبری لە ساڵی ١٩٩١پەیوەندی دەکات بەپارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگری لەسەروەری یاسا لە چیای دڕەبی بەگولەی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

سالار عوسمان حسێن

سالار عوسمان حسێن، ناسراو بە دکتۆر سالار، ساڵی ١٩٦٩ لە شاری هەولێر لەدایکبووە. خوێندنى سەرەتایی و ناوەندى لە شارى هەولێر تەواو کردووە، دکتۆراى لە ئەدەبى کوردى لەزانکۆى دهۆک بەدەست هێناوە. خاوەنى ١٢ پەرتووکە لە بوارەکانى : ئەدەب، زمان، ڕۆژنامەگەرى و سیاسەت

زانیاری زیاتر