سابیر فەتاح ڕەحیم مەحمود
سابیر فەتاح ڕەحیم مەحمود لە ساڵی ١٩٤٤ لە گوندی لاوەرانی سەربە بە ناحیەی دەربەندیخان لە دایکبووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە چیای زۆزک شەهید بووە.
زانیاری زیاترسابیر فەتاح ڕەحیم مەحمود لە ساڵی ١٩٤٤ لە گوندی لاوەرانی سەربە بە ناحیەی دەربەندیخان لە دایکبووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە چیای زۆزک شەهید بووە.
زانیاری زیاترسەعید ئەبابەکر شێخ (١٩١٠-١٩٩٣)، ناسراو بە سەعید بیبەکر، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و سەرلق بووە.
زانیاری زیاترسلێمان ئەسعەد قادر ئەمیر، لە ساڵی ١٩٥٩ پەیوەندیی بە شانە نهێنییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لە رێگەی ناوچەی شەقڵاوە كردووه، ساڵی ١٩٦١ بۆته پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول، زیندانی سیاسی بووە، پلەی ئەندامی ناوچەی وەرگرتوە، لە پێشمەرگایەتیدا جێگری فەرماندی بەتالیۆن بووە، لە ساڵی ١٩٦٧ شەهید بووە.
زانیاری زیاترشههید سەباح ئەسعەد عومەر حەمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٧٣ له هێزی ده‌شتی هه‌ولێر بۆته پێشمه‌رگه، ساڵی ١٩٧٥ له‌سێداره دراوه.
زانیاری زیاترسدیق حسێن ناوخۆش، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٦ لە چیای هەندرێن بە سەختی بریندار بووە و دواتر شەهید بووە.
زانیاری زیاترکاکە ئیسماعیل عومه‌ر خدر ناسراو به (سەید کاکە)، فه‌رمانده و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٦٢ پله‌ی سه‌رده‌سته بووه له هێزی پێشمه‌رگه، ساڵی ١٩٧٦ له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٧٧ به فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی ده‌شتی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٨١ له كۆنگره‌ی یه‌كه‌م بووه‌ته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی سۆسیالیستی كوردستان....
زانیاری زیاترسەلیم زاهر خەلیل، له ساڵی ١٩٩٢ له ڕێگای په‌یوه‌ندیكردنی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ده‌بێته ئه‌ندام له ڕێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، له ساڵی ١٩٩٧ له سنووری ناحیه‌ی سیده‌كان له شه‌ڕێك له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی په‌كه‌كه شه‌هید ده‌بێت.
زانیاری زیاترمستەفا جەعفەر یوسف، ناسراو به (سه‌ید مسته‌فا بنه‌كاولی) له ساڵی ١٩٦١ له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیكردنی به شۆڕشی ئه‌یلوول ده‌بێته ئه‌ندام له ڕێكخستنه نهێنیه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، له ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٧٥ له گوندی به‌رسیرینی سه‌ر به قه‌زای ڕواندز شه‌هید ده‌بێت.
زانیاری زیاترسەلیم عەلی فەقێ محەمەد، لە ساڵى ١٩٥١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، بۆ ماوەی ٨ ساڵ زیندانی سیاسی بووە، لە شۆڕشی ئەیلوول پێشمەرگە بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی جارێک بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٦٥ لە چیای سەفین شەهید بووە.
زانیاری زیاترسەردار ئەمیر عاز عەزیز، لە ساڵی ١٩٦٣ لە شاری هەولێر لە دایکبووە. پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٣ لە چیای قەندیل شەهید بووە.
زانیاری زیاترسەفین عوسمان عەبدوڵا، لە ساڵى ١٩٦١ لە شارۆچکەی شەقڵاوە لەدایکبووە، ئەندامى یەکێتى قوتابیانى کوردستان بووە، لە ڕێکخەر و پێشڕەوەکانى خۆپیشاندانەکەى ساڵى ١٩٨٧ى شەقڵاوە بووە، دەستگیردەکرێت و دواى شەش مانگ لە بەندکردن، لە سێدارە دەدرێت.
زانیاری زیاترسەربەست سەبری کاکۆ حسێن لە ساڵی ١٩٦٣ لە شارۆچکەی شەقڵاوە لەدایکبووە، سەر بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، لە سەرەتای ساڵی ١٩٨٣ دەستگیرکراوە و ڕەوانەی گرتووخانەی ئەبوغرێب کراوە. دواى ئازادبوونى، لە ساڵی ١٩٨٧ پەیوەندی دەکاتەوە بە مەفرەزەکانی لقی دوو. لە ساڵی ١٩٨٨ دەستبەسەر دەکرێت و دواتر شەهید دەبێت.
زانیاری زیاتر