گشت بابەتەکان

سدیق ئەفەندی

سدیق محەمەدئەمین محه‌مه‌د، ناسراو به‌ سدیق ئەفەندی، ساڵی ١٩٤٦ په‌یوه‌ندی به‌ پارتی دیموكراتی كورده‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلووله‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٧٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌‌ به‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان (كۆنگره‌ی هه‌شته‌م) هه‌ڵبژێردراوه‌...

زانیاری زیاتر

سەلام کامل مەحمود عەلی

سەلام کامل مەحمود عەلی، پێشمەرگەی شۆرشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە رێکخستنەکانی پێنجوێنى پارتى دیموکراتى کوردستانەوە کردووە، ساڵی ١٩٨٢ پەیوەندی بە هێزەکانی پێشمەرگەوە کردووە، پلەی کارگێری ناوچەی پێنجوێنی وەرگرتووە و کارگێری بەشی سەربازی و دارایی بووە، ساڵی ١٩٨٧ لە شەری ئەحمدئاوا-سورێن شەهید دەبێت و لە گۆخڵان بە خاک دەسپێردرێت.

زانیاری زیاتر

سلێمان عەبدوڵا محەمەد محەمەدئەمین

سلێمان عەبدوڵا محەمەد محەمەدئەمین ناسراوە بە (سلێمان عەدۆ)، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٥ سلێمان و ھاوسەنگەڕێکی لە قەڵاتی شاری ھەولێر لەلایەن ئەمنی ھەولێر دەستگیر کراوون و لە شاری موسڵ سلێمان لە سێدارە دراوە

زانیاری زیاتر

ساڵح عەلی سلێمان ئەحمەد

شه‌هید ساڵح عەلی سلێمان ئەحمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و ڕاپەڕینە مەزنەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی جارێک بە سەختی بریندار بووە، ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، لە ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی ١٩٩١ و لە گرتنەوەی شاری هەولێر شەهید بووه‌.

زانیاری زیاتر

سادق هەمزە رەحمان سادق

سادق هەمزە رەحمان سادق، ساڵی ١٩٦٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول كردووه‌، ساڵی ١٩٧٤ لە چیای مەندی لە دۆڵی خۆشناوەتی شەھید بووه‌.

زانیاری زیاتر

سەعید عومەر جەمیل

سەعید عومەر جەمیل (١٩١٠-١٩٨٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر

سدیق حەجی حسێن باتیفی

شه‌هید سدیق حەجی حسێن باتیفی، شه‌هیده‌ك ژ مالباتا شه‌هیدان، پێشمەرگێ شۆرەشا ئەیلوول و گوڵانێ، د ژییه‌کێ گه‌نجدا و ل ساڵا ١٩٧٣ دبیته‌ پێشمه‌رگه‌ ل هێزا زاخۆ ب فه‌رمانده‌ییا عیسێ سوار، ساڵا ١٩٧٦ دووباره‌ ب نهێنی په‌یوه‌ندی ب شۆرە‌شا گوڵانێ ڤه‌ دكه‌ت، ل ساڵا ١٩٨٢خوه‌ دگه‌هینیته‌ ناڤ شۆرەشێ و دبیته‌ پێشمه‌رگه‌ ل سنوورێ لژنا دهوکێ و دگه‌ل رێکخراوا شه‌هید ئه‌حمه‌د حاجی حسێن، ساڵا ١٩٨٥ ده‌ما ئه‌نجامدانا چالاكییه‌كا شۆرە‌شگێڕی ل گرێ مغارا ل ده‌ڤه‌را شێخان شه‌هید دبیت.

زانیاری زیاتر

سەعید عومەر سەعید

سەعید عومەر سەعید (١٩٢٠-١٩٨١)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر