گشت بابەتەکان

زرار عەبدوڵا نوری

زرار عەبدوڵا نوری، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ڕۆژی ٧ی ئابی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە گەلی شێخزادە لەدەڤەری سیدەکان لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

زاگرۆس فەتاح ئاغا

بنەماڵەکەی لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، کوڕی شەهید فەتاح ئاغایە باوکی لە شەڕی حاجی ئومەران لە ١٩ى تشرینی دووەمی ١٩٨٠ شەهید بووە

زانیاری زیاتر

زەکیە ئیسماعیل حەقی

زەکیە ئیسماعیل حەقی میرزا ئیسماعیل، ساڵی ١٩٥١ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، له‌ ١١ كانونی یه‌كه‌می ١٩٥٢ یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، ساڵی ١٩٥٣ بووه‌ته‌ سكرتێری یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، ساڵی ١٩٧٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی هەشتەم) هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٧٤ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه‌.

زانیاری زیاتر

زوبێر فەقۆ ئیسۆمەری

زوبێر فەقۆ حەسەن (١٩٢٥-١٩٦٢)، ناسراو بە زوبێر ئیسۆمەرى، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر

زێرۆ عەزیز حەمید

زێرۆ عەزیز حەمید (١٩١٥-١٩٥٩)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦).

زانیاری زیاتر

زیاب هەسنی

زیاب زیاب عەبدوڵا (١٩٢٥-١٩٧٥)، ناسراو بە زیاب هەسنی، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و پلەی سەرپەل بووە.

زانیاری زیاتر

زیاب د‌ر زیاب

زیاب در زیاب (١٩٠٩-١٩٧٥)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی یەکەمی بارزان (١٩٣١-١٩٣٢) و شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)،بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر

زیاد وەلی سدیق حسێن

زیاد وەلی سدیق حسێن، ساڵی ١٩٦٩ په‌یوه‌ندی به‌ یەکێتى قوتابیانى کوردستان كردووه‌، کادری بەشی رێکخستنی ناوشاری ڕێكخراوی پیرمام بووە، له‌ ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی ١٩٩١ ڕۆڵێكی كارای هه‌بووه‌، هه‌مان ساڵ له‌ ڕاپه‌ڕینی شاری هه‌ولێر شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

زەعیم عەلی

سیاسەتمەدار و فه‌ریقی یه‌كه‌م عومه‌ر عوسمان ئیبراهیم، ناسراو به‌ مولازم عه‌لی و زه‌عیم عه‌لی، ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، لە کۆنگرەکانی نۆیەم ١٩٧٩، دەیەم ١٩٨٩، یازدەیەم ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩دا....

زانیاری زیاتر

زێرەڤان محەمەد عوسمان نەبی

سیاسەتمەدار زێره‌ڤان محه‌مه‌د عوسمان نه‌بی ، ناسراو به‌ زێره‌ڤان نێروه‌یی، ساڵی ١٩٧٤ بۆ جاری یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٩٣ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی دووه‌می حزبی یه‌كگرتنی كوردستان بووە

زانیاری زیاتر