گشت بابەتەکان

رەشید رەسوڵ قورتاس

ڕەشید ڕەسوڵ قورتاس (١٩٢٠-٢٠٠٩)، مامۆستا و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) و شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر

رەشید حەمۆ حاجی

ڕەشید حەمۆ حاجى (١٩٢٦-....)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) و ڕاپەڕینی ١٩٩١ کردووە، پلەی سەرلق بووە، هەڵگرى میدالیاى بارزانىیە.

زانیاری زیاتر

رێککەوتننامەی جەزائیر

به‌ مه‌به‌ستی گه‌مارۆدانى شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن و كۆتایی هێنان به‌ خه‌باتی رزگاریخوازی كورد له‌ كوردستانی عێراقدا، رۆژی ٦ی ئاداری ١٩٧٥ به‌ ناوبژیوانی حكومه‌تی جه‌زائیر رێككه‌وتننامه‌یه‌ك له‌ نێوان حكومه‌تی عێراق و شای ئێران ئیمزا كرد، كه‌دواتر به‌ رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زاییر ناسرا....

زانیاری زیاتر

رەشاد خزر عەلی

رەشاد خزر عەلی ناسراو بە (رەشاد خزر سيساوا)، لە ساڵی ١٩٥٥ لە گوندی سيساوە لە دايكبووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە پێشمەرگایەتیدا یەکجار برینداربووە، لە حزبایەتیدا بەرپرسى ڕێکخراو بووە، لە ڕێکەوتى ١٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٥ شەهیدبووە...

زانیاری زیاتر

رەحمان مەحمود ئەحمەد

ڕەحمان مەحموود ئەحمەد (١٩٢٧-١٩٩٧) ناسراو بە ڕەحمان مەحموودە سوور، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر

رەشید کەریم سلێمان

ڕەشید کەریم سلێمان (١٩٢٧-١٩٧٦)، ناسراو بە ڕەشۆ کەریم، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر