گشت بابەتەکان

داستانی گۆڕەز ١٩٧٤

چیای گۆڕەز له‌ ڕۆژئاوای شاری سۆران و باكووری شاری ڕواندز هه‌ڵكه‌وتووه‌، بۆ شاری سۆران شوێنێكی گرنگ و ستراتیژییه‌، ساڵی ١٩٧٤ سوپای عێراق ده‌یه‌ویست له‌ ڕێگه‌ی چیای گۆڕەزه‌وه‌ هێرش بۆ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌ست پێبكات، سوپای عێراق له‌و شه‌ڕه‌ زیانێكی زۆری پێكه‌وت، كه‌ نزیكه‌ی لاشه‌ی ٤٠ سه‌ربازی كوژراوی له‌ مه‌یدانی شه‌ڕه‌كه‌دا به‌جێما.

زانیاری زیاتر

داستانی چیای سەفین و قشڵەی گۆمەسپان

دواى ئەوەى کەوا هێزى پێشمەرگە دەستى بەسەر دۆڵى هیراندا گرت، ناحیەى هیران و گوندەکانى دەورو بەرى بوون بە بەشێک لە ناوچە ئازادکراوەکانى کوردستان و کەوتنە ژێر قەڵەمڕەوى شۆڕش لە دەڤەرى خۆشناوەتى، تەنها سەرى چیای سەفین و شەقڵاوە تا کەپکى گەرۆتە لە دەستى سوپاى عێراق و پۆلیس و چەکدارە بەکرێگیراوەکاندا مابوو.

زانیاری زیاتر

داستانی چیای سەرتیز

چیای سەرتیز ده‌كه‌وێته‌ باكوورى چياى زۆزك و باشوورى چياى حه‌سه‌ن به‌گ، بۆ سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئه‌یلوول ئه‌و زنجیره‌ چیایه‌ گرنگی و بایه‌خێكی زۆری هه‌بوو، چونكه ئه‌و ڕێگا ستراتيژيیه‌ی كه‌ به‌ گه‌رووى بێشه ‌تێده‌په‌ڕی‌ ده‌ربه‌ندێكى گرنگى به‌يه‌ك گه‌ياندنى ده‌ڤه‌ره‌كانى برادۆست و بارزان بوون به‌ ده‌ڤه‌رى باڵه‌كايه‌تى....

زانیاری زیاتر

داستانی چیای زۆزک

چیای زۆزک يه‌كێكه‌ له‌ چيا ناوداره‌كانی باشورى كوردستان، ده‌ڕوانێته‌ سه‌ر شارى سۆران و به‌كۆمه‌ڵێك گوند‌ ده‌ور دراوه‌، بۆ نموونه‌ گونده‌كانى به‌رسرين و پيروسوان ده‌كه‌ونه‌ ڕۆژهه‌ڵاتى چياكه‌ ...

زانیاری زیاتر

داستانی چیای کۆڕەک

حكومه‌تی عێراق كه‌ له‌ ڕێككه‌وتنی ١١ی ئازار پاشگه‌ز بووه‌وه‌ و وتووێژه‌كانی په‌كخست له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئه‌یلوول، به‌و نیازه‌ شه‌ڕی ده‌ست پێكرده‌وه‌ كه‌ به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م كۆتایی به‌ شۆڕش بهێنێ، به‌و پێیه‌ی كه‌ له‌ماوه‌ی چوار ساڵی ئاگربه‌ست ...

زانیاری زیاتر

دارا تۆفیق فەتحوڵا

دارا تۆفیق فەتحوڵا، ئه‌ندازیار و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٥٨ سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكانی كورد بووه‌ له‌ ئه‌وروپا، ساڵی ١٩٦٠ سكرتێری یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی جیهان ده‌ستنیشان كراوه‌، له‌ ١١ی ئاداری ١٩٧٠.

زانیاری زیاتر

دکتۆر مەحمود عوسمان

مەحمود عه‌لی عوسمان، ناسراو به‌ دكتۆر مەحمود ، دكتۆر مەحمود سۆرانی و دكتۆر مەحمود عوسمان، له‌ كۆنگره‌كانی ٦، ٧ و ٨ بۆته‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، له‌ كۆنگره‌ی هه‌شته‌م به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌...

زانیاری زیاتر

داستانی چیای مەتین

شه‌ڕی چیای مه‌تین له‌ زنجیره‌ شه‌ڕه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوول له‌ چیای مه‌تین كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیك ده‌ڤه‌ری ئامێدی له‌ساڵی ١٩٦٣ له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و حكومه‌تی عێراق ڕوویدا

زانیاری زیاتر

داستانی چیای پیرس

نیازى خراپى بەعسییەکان دواى کودەتاى ٨ى شوباتى ١٩٦٣ بەرانبەر گەلى کورد لەو کاتەوە دەستى پێکرد کاتێ کەوتنە پێکهێنانى بەدناوترین ڕێکخراوى چەکدارى بەعسى لە مێژووى وڵاتى عێراقدا، ئەویش ڕێکخراوى (حەرەس قەومى) بوو...

زانیاری زیاتر

داستانی لۆمــانــا - کەڤلەسنێ

دواى شەڕى زاوێتە لە ٥ تا ٦ى کانوونى یەکەمى ١٩٦١ کە تێیدا پێشمەرگە سەرکەوتنێکى گەورەى بە دەستهێنا، دواى ئەوەى توانى زیانێکى گەورە بە سوپا و جاشەکان بگەینێ، ئەمە وادەکات پێشمەرگە دەست ...

زانیاری زیاتر

داستانی شاخۆلان

داستانى شاخۆلان لە کۆتایی مانگى شوباتى ١٩٦٩ لە گوندى شاخۆلانى باکورى هەولێر ڕوویدا، کاتێک کە دوو پێشمەرگە بۆ کارى شۆڕش دەچنە ئەو گوندە هێزێکى حکومەت کە لە سوپا و جاش پێکهاتبوو بە گوندەکەدا تێدەپەڕن، بە هەر هۆکارێک بێ درک بە بوونى پێشمەرگە دەکەن بۆیە چواردەورى گوندەکە دەگرن و شەڕ لە نێوانیاندا دروست دەبێ، دواى دوو ڕۆژ شەڕو پێكدادان هەردوو پێشمەرگە شەهید دەبن بەڵام زیانێکى گەورە بە سوپا و جاشەکان دەگەیەنن لە کوژراو و بریندار.

زانیاری زیاتر