سەرکردەکان

دکتۆر عەلی بابا شاوێس

عه‌لی بابا‌ ئیسماعیل حەقی عه‌لی ڕە‌سوڵ، ناسراو‌ به‌ دکتۆر عەلی بابا، دكتۆر عه‌لی و خاڵه‌ دكتۆر، ساڵی ١٩٥٧ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی یەکێتی قوتابیانی کوردستانه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٨٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی دەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان) هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٨٩ به‌رپرسی دووه‌می لێژنه‌ی لقی چوار بووه‌.

زانیاری زیاتر

دەروێش ئاغا

عه‌بدوڵا عه‌بدولڕە‌حمان حه‌مه‌ڕەشید ئیسماعیل، ناسراو به‌ دەروێش ئاغا، ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی یەکێتی قوتابیانی کوردستانه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٦٣ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه، ساڵی ١٩٧٣ سه‌رلق بووه‌ له‌ لقی پشتیوانی هێزی خەبات،

زانیاری زیاتر

دکتۆر جەرجیس حەسەن

دکتۆر جەرجیس حەسەن عه‌بدوڵا، ناسراو به‌ دكتۆر جه‌رجیس، ساڵی ١٩٦٧ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌‌، ساڵی ١٩٧٩ به‌‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان (كۆنگره‌ی نۆیه‌م) هه‌ڵبژێردراوه‌‌، ساڵی ١٩٨٠تا ١٩٨٥ به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی١ پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٨٩ به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه‌، له‌ كابینه‌ی سێیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زیری په‌روه‌رده‌ بووه‌.

زانیاری زیاتر

دکتۆر ناسیح غەفور

ناسیح غه‌فور ڕەمه‌زان ، ناسراو به‌ ن. بێباك، ساڵی ١٩٦٤ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه، ساڵی ١٩٦٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ له‌ سنووری چالاكی لێژنه‌ی لقی سێ پارتی دیموکراتی کوردستان كردووه‌...

زانیاری زیاتر

دارا تۆفیق فەتحوڵا

دارا تۆفیق فەتحوڵا، ئه‌ندازیار و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٥٨ سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكانی كورد بووه‌ له‌ ئه‌وروپا، ساڵی ١٩٦٠ سكرتێری یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی جیهان ده‌ستنیشان كراوه‌، له‌ ١١ی ئاداری ١٩٧٠.

زانیاری زیاتر

دکتۆر مەحمود عوسمان

مەحمود عه‌لی عوسمان، ناسراو به‌ دكتۆر مەحمود ، دكتۆر مەحمود سۆرانی و دكتۆر مەحمود عوسمان، له‌ كۆنگره‌كانی ٦، ٧ و ٨ بۆته‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، له‌ كۆنگره‌ی هه‌شته‌م به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌...

زانیاری زیاتر

دیاری حسێن

سیاسه‌تمه‌دار دیاری حسێن عوسمان حه‌مه‌ڕه‌زا، ناسراو به‌ دیاری حسێن به‌گ ، ساڵی ١٩٧٤ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌، له‌ ساڵی ١٩٧٥ ئاواره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٨١ و له‌ شۆڕشی گوڵاندا په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پیشمه‌رگه‌وه‌ كردووه‌، ...

زانیاری زیاتر

دڵشاد شه‌هاب حاجی محه‌مه‌د

ئه‌ندازیار و سیاسه‌تمه‌دار دڵشاد شه‌هاب حاجی محه‌مه‌د، ناسراو به‌ دڵشاد ئه‌رگوشی، ساڵی ٢٠٠٩ ئه‌ندامی خولی سێیه‌م بووە لە ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كوردستان (په‌رله‌مان) له‌ سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ساڵی ٢٠١٠ و له‌ كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا بووته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ٢٠١٢ پۆستی‌ وه‌زیری گه‌شتوگوزاری له‌ كابینه‌ی حه‌وته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وەرگرتووە

زانیاری زیاتر