گشت بابەتەکان

خەلیل ئەمین جەلیل حەجی

خەلیل ئەمین جەلیل حەجی، ساڵی ١٩٥٥ لە گوندی هیتۆت سەر بە قەزای ئامێدی پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، ئەمین جەلیلی باوکی لەگەڵ حەسۆ میرخان دۆلەمەری پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، خەلیل ئەمین لەتەمەنی دوانزدە ساڵیەوە تێکەڵاوی لەگەڵ پێشمەرگەکانی بارەگای بارزانی لە ڕێزان پەیداکردبوو و لەگەڵ لوقمان بارزانی کوڕی مستەفا بارزانی بووە.

زانیاری زیاتر

خدر یوسف باپیر

خدر یوسف باپیر، سالی ١٩٧٠ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و کاری رێکخستنی نهێنی دەکات، لە ساڵی ١٩٨٧ لەلایەن رژێمی بەعس دەستگیر دەکرێت و لەهەمان ساڵ لە سێدارە دەدرێت

زانیاری زیاتر

خدر عەبدوڵا ئەحمەد عەزیز

خدر عەبدوڵا ئەحمەد عەزیز، سالی ١٩٦١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٢ی ئایاری ١٩٦٦ لە داستانی چیای هەندرێن بەگولەی رژێمی عێراق شەهید دەکرێت.

زانیاری زیاتر

خالید هەمزە عەلی

خالید هەمزە عەلی، سالی ١٩٧٨ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردوە و بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٨٩ لە چیای کۆنەکۆتر بەهۆی مینەوە شەهید دەبێت.

زانیاری زیاتر

خالید عەزەم تۆفیق عەبدولقادر

خالید عەزەم تۆفیق، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٨٢ لە دەڤەری تاگۆزی دوای ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ سەربازانی ڕژێمی بەعس بە برینداری دەستبەسەر کراوە و هەر ئەو شەوە فیشەک باران کراوە و شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

خدر دەباغ

خدر عەبدوڵڵا ڕەسوڵ، ناسراو بە خدر دەباغ، پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول، سالى ١٩٦٣ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، بۆتە فەرماندەى هێزى تۆپخانەى شۆڕشی ئەیلوول و یاریدەدەرى مەلا مستەفا بارزانى بۆ کاروبارى تۆپخانە.

زانیاری زیاتر

خالید حەمزە قاسم محەمەد

شەهید خالید حەمزە، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، بەرپرسی شانەی نهێنی ناو شاری هەولێر بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەرپەلی و فەرماندەی مەفرەزەی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٥ لە ناو شاری هەولێر دەستگیر کراوە و لە گرتووخانەی ئەبوغرێب لە سێدارە دراوە.

زانیاری زیاتر