هەڤاڵانی بارزانی

خودێدا حەسەن

ڕەزاخان حەسەن خان میربەگ، ناسراو بە (خودێدا حەسەن)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٧ لە گوندى سولکى لەدایکبووە، لە سۆڤیەت چەند مانگێک لە زیندانى تاکەکەسى بووە، لەو هەڤاڵانەى بارزانى بووە کە بۆ داواکردنى خوێندن چوونەتە مۆسکۆ، بەشداریى شۆڕشى ئەیلوولى کردووە، لە پێشمەرگایەتى بەرپرسى ئیدارى کۆگاى لەشکرى یەک بووە، ساڵى ١٩٩١ کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

خەلیل شێخۆ مح

خەلیل شێخۆ مح ناسراو بە (خەلیل شێخۆ مەمودی)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٨ لە گوندى سپیندار لەدایکبووە، لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، بەشدارى شۆڕشى ئەیلوولى کردووە، لە شەڕى چیاى مەتین برینداربووە، لە پێشمەرگایەتى سەرپەل بووە، ساڵى ١٩٦٣ شەهیدبووە.

زانیاری زیاتر

خەلیل ئاڤەدۆری

خەلیل عەلى سلێمان، ناسراو بە (خەلیل ئاڤەدۆرى و خەلیل مەلا عەلى)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٠٠ لە گوندى ئاڤەدۆر لەدایکبووە، لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، له‌ ساڵى ١٩٨٣ له‌ ئۆپراسیۆنی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقی له‌ كۆمه‌ڵگای قوشته‌په‌ شوێنبزرکراوە.

زانیاری زیاتر

خدر عیسا دۆلەمەری

خزر عیسا خزر، ناسراو بە (خدر عیسا دۆلەمەرى)، ساڵى ١٩٢٧ لە گوندى گیسکێ لەدایکبووە، لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، بەشدارى شۆڕشى ئەیلوول و گوڵانى کردووە، لە شەڕى خواکوڕک پێشمەرگە بووە و لە پێشمەرگایەتیدا سەرلق بووە، لە ڕاپەڕین و داستانى کۆڕێ بەشداربووە، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە، ساڵى ٢٠٠٥ کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

خالد عەلی ئەحمەد

خالد عەلى ئەحمەد، ناسراو بە (خالدە کۆر)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٣٠ لە گوندى ڕێزان لەدایکبووە، لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، لە پێشمەرگایەتیدا برینداربووە و چاوێکى لەدەست داوە، ساڵى ١٩٨٢ لە قوشتەپە کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

خۆشەوی سۆفی محەمەد

خۆشەوى سۆفى محەمەد، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٧ لە گوندى زرارا لەدایکبووە، لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، بەشداریى شۆڕشى ئەیلوولى کردووە، له‌ ساڵى ١٩٨٣ له‌ ئۆپەراسیۆنی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقی له‌ دیانا شوێنبزر کراوە.

زانیاری زیاتر

خەمۆ شەمدین بابێزدین

خەمۆ شەمدین بابێزدین، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢١ لە گوندى موکا لەدایکبووە، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، بەشداریى زۆرینەى شەڕەکانى شۆڕشى ئەیلوولى کردووە، لە پێشمەرگایەتیدا جارێک برینداربووە، لە ٣١ى تەمووزى ١٩٨٣ لە شاڵاوى ئەنفالى بارزانیان شوێنبزرکراوە.

زانیاری زیاتر

خالد محه‌مه‌د زوبێر

خالد محەمەد زوبێر، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٠ لە گوندى هەسنێ لەدایکبووە، لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، لە پێشمەرگایەتى برینداربووە، ساڵى ١٩٧٣ کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

خدر خەلکانى

خزر حەسەن عەباس، ناسراو بە (خدر خەلکانى)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٢ لە گوندى خەلکان لەدایکبووە، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، لە شۆڕشى ئەیلوول بەشداریکردووە و لە پێشمەرگایەتیدا سەرپەل بووە، ساڵى ١٩٨٧ لە سۆران کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

خدر مەلا وەسمان

خزر وەسمان سلێمان، ناسراو بە (خدر مەلا وەسمان)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٣ لە گوندی ئەشکەوتى شانەدەر لەدایکبووە، لە شۆڕشى دووەمى بارزاندا خەباتکاربووە، لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، لە شۆڕشى ئەیلوول و ڕاپەڕیندا بەشداریکردووە، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە، ساڵى ٢٠١١ کۆچى دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

خدر خانۆ شێخ ئومه‌ر

خدر خانۆ شێخ ئومەر، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٥ لە گوندى بێدود لەدایکبووە، لە شۆڕشى دووەمى بارزانى خەباتکاربووە، لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، بەشداریى هەردوو شۆڕشى ئەیلوول و گوڵانى کردووە، لە ڕاپەڕین بەشداربووە....

زانیاری زیاتر

خانۆ جوج خان

خانۆ جوج خان، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٧ لە گوندى ژاژوک لەدایکبووە، بە منداڵى ئاوارەى باکوورى کوردستان بووە، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە....

زانیاری زیاتر