سەرکردەکان

خەسرەو گۆران

ئەکادیمی و سیاسەتمەدار خه‌سره‌و عه‌بدوڵا ئیسماعیل مه‌عروف، ناسراو به‌ خه‌سره‌و گۆران، ساڵی ١٩٧٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی و ساڵی ١٩٧٨ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەی کوردستانەوە كردووه‌، نوێنەری کۆنگرەکانی نۆیەم ١٩٧٩ و دەیەم ١٩٨٩ و یازدەیەم ١٩٩٣ و دوازدەیەم بووە .

زانیاری زیاتر

خەسرەو تۆفیق فەتحوڵا

خه‌سره‌و تۆفیق فه‌تحوڵا، ناسراو به‌ نه‌به‌ز، ئابوریناس و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٤٨ به‌رپرسی ڕێكخستنه‌كانی حزبی شیوعی عێراقی بووه‌، ساڵی ١٩٥٥ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی شیوعی عێراقی بووە له‌ شاری سلێمانی، ساڵی ١٩٥٦ لە یەکگرتنی دووەمدا بووه‌ته‌‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستان

زانیاری زیاتر

خورشید سه‌لیم شێره ‌

خورشید سه‌لیم شێره‌، ناسراو به‌ خورشید شێره،‌ ساڵی‌ ١٩٥٤ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٥٤ وه‌ك كادیرێكی چالاكی جوتیاری‌ ده‌شتی هه‌ولێر چالاكی نواندووه...

زانیاری زیاتر

خەیروڵا عەبدولکەریم

ئه‌فسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار خه‌یروڵا عه‌بدولكه‌ریم عه‌بدوڵا سه‌لیم، ناسراو به‌ ملازم خه‌یروڵا، شه‌هید خه‌یروڵا، خه‌یروڵا گورجیزاده‌ و خه‌یروڵا حاجی عه‌بدولكه‌ریم خۆشناو، ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی داركه‌ر و حزبی هیوا بووە،‌ له‌ ساڵی ١٩٣٩ یه‌كێك له‌ ئه‌فسه‌ره‌ كورده‌كانی نێو ڕیزی سوپای عێراق بووە...

زانیاری زیاتر