حەمید عەلی
لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.
زانیاری زیاترلە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.
زانیاری زیاترحاجی خدر عومەر ناسراو بە (حاجی خدر)، لە ساڵی ١٩٥٦ لە گوندی بێغەبار لەناوچەی باتیفا سەر بەقەزای زاخۆ لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٤ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە بەتالیۆنی چواری حەجی قادۆ (قەدۆ) لەزاخۆ بۆتە پێشمەرگە کە عیسا سوار فەرماندەی بووە، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لەساڵی ١٩٧٥ گەڕاوەتەوە بۆ ناوچەکەی خۆی، دواتر پەیوەندی دەکات بە شۆڕشی گوڵان و لەگەڵ مەفرەزەکانی مەحۆ گەودا تاکو ساڵی ١٩٨٣ لە زۆربەی شەڕەکان بەشداربووە.
زانیاری زیاترحەیدەر عەلی ناسراوە بە حەیدەر خانی گەرمیان پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بووە، ئەندامی گۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، لە ساڵی ١٩٨١ لەسەر سنووری نێوان ئێران و عێراق شەهید دەبێت.
زانیاری زیاترڕەسول حوسێن ناسراو بە حاجی ئاغای کۆسرەتان، ساڵی ١٩٠١ لە گوندی مێرگەی سەر بەناحیەى گەڵاڵەى قەزاى چۆمانى پارێزگاى هەولێر لە دایک بووە. بەشداری کۆماری کوردستانی لە مەهاباد کردووە، دوای ڕوخانى کۆمار گەڕاوەتەوە بۆ گوندی زێوکە لە ناوچەی پیرانشاری ڕۆژهەڵاتى کوردستان و لە ماڵی خزمانی ماوەتەوە بەر لە گەڕانەوەی بارزانی نەمر لە یەکێتی سۆڤیەت و بۆ عێراق، بەشداریی چەند شەڕی دژ بەرژێمی عێراق و هەروەها شەڕی سۆفییەکانی سەر بەشێخ ڕەشیدى لۆڵانی کردووە.
زانیاری زیاترحەلیمە عەبدوڵا ئەحمەد ناسراو بە دایکە حەلیمە، ساڵى ١٩٣٧ لە گوندى پشتاگرى لە ناوچەى زاویتە لە پارێزگاى دهۆک لەدایکبووە، هاوسەری فەرماندە عەبدولهادى محەمەد سەعدۆ سەرپەلى بەتالیۆنى ٤ی محەمەد حەسەن باجلورى بووە، ساڵى ١٩٧٥ عەبدولهادى لە چیاى پشت دهۆک شەهید بووە، دایکە حەلیمە لەگەڵ ٦ کوڕ و ٤ کچى لە گوندەکەیان ماوەتەوە و یەکێکە لەو ئافرەتە فیداکار و ئازایانەی کە هاوسەر و چوار کوڕى لە پێناو ئازادیی کوردستان شەهید بوونە. لە ٢٩ی نیسانى ١٩٩٧ کۆچى دوایی کردووە.
زانیاری زیاترحەمەد ئیسماعیل مراد، سالی ١٩٦٦ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٧٥ لە گوندی سەردڕەی دۆڵی خانەقا بەبۆردومانی فرۆکەی رژێمی عێراق شەهید دەکرێت.
زانیاری زیاترحەسەن عەبدول رەزاق حەسەن، سالی ١٩٦٥ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە گەلی عەلی بەگ بەگوللەی رژێمی عێراق شەهید دەکرێت.
زانیاری زیاترحەمید کەریم پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٧٥ لە چیای بەمۆ شەهید بووە.
زانیاری زیاترشەهید حەسەن مەجید حەسەن، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ساڵی١٩٦٣ لە چیای گۆڕەز شەهید دەبێت.
زانیاری زیاترحەسەن ئیبراهیم ئەبابەکر، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشى ئەیلوول و گوڵان، ساڵی ١٩٨٥ لە بەندینخانەی ئەبۆ غرێب لە سێدارە دراوە.
زانیاری زیاترحسێن ئیبراهیم ئەبابەکر، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول، ساڵی ١٩٦٨ لە شەڕی چیای زۆزک شەهید بووە.
زانیاری زیاترحەمید حەسەن شوان، پێشمەرگەی شۆڕشى ئەیلوول بووە، لەساڵی ١٩٦٦ لە گەرووی ئۆمەرئاغای ناحیەى دیاناى پارێزگاى هەولێر شەهید بووە.
زانیاری زیاتر