گشت بابەتەکان

حەمید حەیدەر ئەرگوشی

حەمیـد حەیـدەر ئەحمەد، ناسراو بە (حەمید ئەرگۆشى)، لە دایک بووی گوندى ئەرگۆشى ناحیەى شێروان مەزنە، ساڵى ١٩٥٩ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پـارتی دیمـوکراتی کوردسـتان کردووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، لە ١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەد مەلا سۆفی

حەمەد مەلا سۆفی، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنیەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٤ لە شەڕى ناوەخۆ لە گوندی وەرتێ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حسێن ڕەسوڵ ئەحمەد ڕەسوڵ

حسێن ڕەسوڵ ئەحمەد ڕەسوڵ، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٤ بۆتە پێشمەرگە، لە ڕۆژى ١٠ی تەمووزى ١٩٩٧ لە شەڕى ناوەخۆ لە کەپکى حەمەد ئاغا (چیای بەنی حەریر) لە ناحیەى حەریر شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەبیب کەلەش عەلی خالید

حەبیب کەلەش عەلی خالید، ساڵی ١٩٤٤ لە گوندی باتیفا سەر بە قەزای زاخۆ لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندی بە هێزە پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) ئاوارەى ولاتی ئێران بووە و لە شارى نەغەدەى ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ بووە، ساڵی ١٩٨٠ کارگێڕی لێژنەی ناوچەی خەبات بووە، ساڵى ١٩٩١دوای ڕاپەڕینى جەماوەرى کوردستان، گەڕاوەتەوە بۆ باشووری کوردستان، لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

حەجی عیسا گۆران

حەجی عیسا گۆران (١٩١٤-١٩٦٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر

حاجى مەلۆ چاوشین

حاجى مەلۆ چاوشین (١٩١٥-٢٠١٠ )، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی یەکەمى بارزان(١٩٣١- ١٩٣٢) و شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر

حەوێز مەولود خدر عەبدوڵا

حەوێز مەولود خدر عەبدوڵا، ساڵی ١٩٩١ دواى راپەڕینى جەماوەرى کوردستان، پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لەساڵی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە چیای گۆجاڕ بە گوللەی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

حەسەن وەسمان حەسەن

حەسەن وەسمان حەسەن، سالی ١٩٦٩ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی دەرگەڵە بەهۆی تۆپبارانی رژێمی عێراق شەهید دەکرێت.

زانیاری زیاتر