شەهیدان

حەمەدئەمین تاهیر ساڵح

حەمەدئەمین تاهیر ساڵح عەلی، ساڵی ١٩٧١ په‌یوه‌ندیی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول كردووه‌، له‌ هێزی ده‌شتی هه‌ولێر بۆته‌ پێشمه‌رگه‌، لە ساڵی ١٩٧٤ لە چیای شیشار شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

حسێن محەمەد عەوڵا قادر

حسێن محەمەد عەوڵا قادر، لە ساڵی ١٩٤٠ لە گوندی سپیگرەى سەر بە ناحیەی هیرانی سه‌ربه‌ قه‌زای شه‌قڵاوه‌ لەدایکبووە، پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٥ لە بۆسەیەکدا دەکەوێتە دەست دوژمن و شەهید دەبێت، یەکێکە لەو پێشمەرگانەی کە گۆڕی نادیارە.

زانیاری زیاتر

حەمید حەمەدەمین قادر

حەمید حەمەدەمین قادر لەساڵی ١٩٣١ لە قەزای شەقڵاوە لەدایکبووە. پەیوەندیی سیاسی و تەنزیمی لە ساڵی ١٩٨٠ دروست دەبێت ، لە ساڵی ١٩٨٧ خۆ و تەواوى ئەندامانی خێزانەکەی لە ئەمنی هەولێر دەستگیردەکرێن، دواتر لە سێدارە دەدرێن.

زانیاری زیاتر