حهجی عهزیز میرزا
حهجی عهزیز میرزا (١٩١٨-١٩٤٧) ، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت بووە. حهجی عهزیز میرزا ساڵی ١٩١٨ له گوندی گویزێ سهر به ناحیهی شێروان مهزن له قهزای مێرگهسۆر له پارێزگای ههولێر لهدایكبووه.
زانیاری زیاترحهجی عهزیز میرزا (١٩١٨-١٩٤٧) ، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت بووە. حهجی عهزیز میرزا ساڵی ١٩١٨ له گوندی گویزێ سهر به ناحیهی شێروان مهزن له قهزای مێرگهسۆر له پارێزگای ههولێر لهدایكبووه.
زانیاری زیاترحەسـەن شــێخ مســتەفا بۆســەلى، ســاڵی ١٩٤٨ لە گونــدی بۆسەل لە قەزای زاخــۆی پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە. ساڵی ١٩٦٧ چووەتە ڕیزی پێشمەرگەکانی هێزی زاخۆ، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول لەساڵی ١٩٧٥، ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، دوای ڕاپەرینەکەی ساڵی ١٩٩١ گەڕاوەتەوە بۆ باشوری کوردستان، ساڵی ٢٠٠٣ کراوە بەفەرماندەی عەمەلیاتی سوپای چوار، لەرۆژی ١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠١٣ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.
زانیاری زیاترحەمیـد حەیـدەر ئەحمەد، ناسراو بە (حەمید ئەرگۆشى)، لە دایک بووی گوندى ئەرگۆشى ناحیەى شێروان مەزنە، ساڵى ١٩٥٩ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پـارتی دیمـوکراتی کوردسـتان کردووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، لە ١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.
زانیاری زیاترحەمەد مەلا سۆفی، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنیەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٤ لە شەڕى ناوەخۆ لە گوندی وەرتێ شەهید کراوە.
زانیاری زیاترحسێن ڕەسوڵ ئەحمەد ڕەسوڵ، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٤ بۆتە پێشمەرگە، لە ڕۆژى ١٠ی تەمووزى ١٩٩٧ لە شەڕى ناوەخۆ لە کەپکى حەمەد ئاغا (چیای بەنی حەریر) لە ناحیەى حەریر شەهید کراوە.
زانیاری زیاترحەبیب کەلەش عەلی خالید، ساڵی ١٩٤٤ لە گوندی باتیفا سەر بە قەزای زاخۆ لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندی بە هێزە پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) ئاوارەى ولاتی ئێران بووە و لە شارى نەغەدەى ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ بووە، ساڵی ١٩٨٠ کارگێڕی لێژنەی ناوچەی خەبات بووە، ساڵى ١٩٩١دوای ڕاپەڕینى جەماوەرى کوردستان، گەڕاوەتەوە بۆ باشووری کوردستان، لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.
زانیاری زیاترحەجی عیسا گۆران (١٩١٤-١٩٦٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە.
زانیاری زیاترحسێن مەلکۆ حەمەد (١٩١٨-١٩٨٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە.
زانیاری زیاترحاجى عەلى سلێمان (١٩٢٨-١٩٨٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت بووە.
زانیاری زیاترحاجى شێخ میر وەسمان (١٩٣٠-٢٠٠٢)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت بووە.
زانیاری زیاترحاجى مەلۆ چاوشین (١٩١٥-٢٠١٠ )، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی یەکەمى بارزان(١٩٣١- ١٩٣٢) و شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە.
زانیاری زیاترحەوێز مەولود خدر عەبدوڵا، ساڵی ١٩٩١ دواى راپەڕینى جەماوەرى کوردستان، پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لەساڵی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە چیای گۆجاڕ بە گوللەی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.
زانیاری زیاتر