گشت بابەتەکان

جەمال عەبدوڵا کەریم قادر

جەمال عەبدوڵا کەریم قادر، ناسراو بە (لەشکری)، له‌ ساڵی ١٩٨٦ په‌یوه‌ندی به‌ شۆڕشی گوڵان ده‌كات و ده‌بێته‌ پێشمەرگه‌ و پلەی ئامری مەفرەزەی پێده‌درێت، له‌ ساڵی ١٩٨٧ لە کیمیابارانی دۆڵی بالیسان بریندار بووە و ساڵی ١٩٨٨ لە وڵاتی تورکیا زیندانی کراوە، لە ساڵی ١٩٨٩ لە کاتی گەڕانەوەى لە چالاکییەک لە چیای قەندیل شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

جەمیل عەلی جەمیل

جەمیل عەلى جەمیل (١٩١٦-١٩٦٣)، ناسراو بە جەم عەلى جەم، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت،بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووەو یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر

جومعە عومەر خزر قادر

جومعە عومەر خزر قادر، ئەندامى یەکێتى قوتابیانى کوردستان بووە، پاش ماوەیەک دەچێتە شانەى چەکدارى، لە کاتی ئەنجامدانی چالاکییەکی پارتیزانی دەستبەسەر دەکرێت، یەکێکە لەو پێشمەرگانەی کە گۆڕی نادیارە.

زانیاری زیاتر

جەوهەر حسێن محەمەد

جەوهەر حسێن محەمەد (١٩٣٠ -١٩٦٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و سەرلق بووە.

زانیاری زیاتر

جەلال کەریم وەیسی حەوێز

جەلال کەریم وەیسی ناسراو بە جەلال شێخ وەسانی، ساڵی ١٩٦٥ لە شارۆچکەی شەقڵاوە لە دایکبووە. قوتابی قۆناغی ئامادەیی بووە. پەیوەندی لەگەڵ یەکێتی قوتابیانی کوردستان هەبووە. لە ساڵی ١٩٨٧ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە دەکات. لەساڵی ١٩٨٨ بە مەفرەزە دەچنە دەشتی هەریر و دەکەونە بۆسەی دوژمن و شەهید دەبێت.

زانیاری زیاتر

جەمیل توفیق حسێن

جەمیل توفیق حسێن (١٩١٢-١٩٦٣)، ناسراو به‌ جه‌میل سوور، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت،بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر

جبرائیل یەحیا شەلال

جبرائیل یەحیا شەلال (١٩٢١-١٩٨٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە.

زانیاری زیاتر

جادر عەزیز حەمید

جادر عەزیز حەمید (١٩٢٤ -١٩٨٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر

جادر جانگیر جادر

جادر جانگیر جادر (١٩٢٤ -١٩٥٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦).

زانیاری زیاتر