جەلال ئەمین بەگ
جەلال ئەمین مەحمود عه‌لی، له ٤ی حوزه‌یرانی ١٩٤٤ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی شۆڕشی دووەمی بارزانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٤٦ به پله‌ی كاپیتان له ڕیزی سوپای كۆماری دیموكراتی كوردستان خزمه‌تی كردووه.
زانیاری زیاترجەلال ئەمین مەحمود عه‌لی، له ٤ی حوزه‌یرانی ١٩٤٤ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی شۆڕشی دووەمی بارزانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٤٦ به پله‌ی كاپیتان له ڕیزی سوپای كۆماری دیموكراتی كوردستان خزمه‌تی كردووه.
زانیاری زیاترجەمیل جەلال قاسم سلێمان، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، بەشداربووی خولی تۆپخانەی شۆڕش بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە کونە گورگی نزیک هەولێر شەهید بووە.
زانیاری زیاترعهبدولجهلیل عه‌بدولڕە‌زا عه‌لی ناسراو به جەلیل فەیلی، باهۆز و سه‌میر، ساڵی ١٩٥٧ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه و بێژەری زمانی عه‌ره‌بی نافه‌رمی (جڵفه)ی ڕادیۆی دەنگی کوردستان بووه، ساڵی ١٩٩٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو (کۆنگرەی یازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٩٧ وه‌زیری هه‌رێم بووه.
زانیاری زیاترپارێزهر جەرجیس فەتحوڵا شه‌ماس، ناسراو به جەرجیس فەتحوڵا ئەلموحامی، یه‌كه‌مین كلدانیی نێو سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستانه، ساڵی ١٩٦٨ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلووله‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی هەشتەمی پارتی دیموکراتی کوردستان) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵانی ١٩٧٣ ـ ١٩٧٤ به فه‌رمانی مەسعود بارزانی ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كردن و نووسینه‌وه‌ی پڕۆژەی فیدراڵیه‌تی هه‌رێمی
زانیاری زیاترجه‌عفه‌ر ئیبراهیم حاجی پیرۆ، ناسراو به جه‌عفه‌ر ئێمینكی، محامی كوڤان و كوڤان، ساڵی ١٩٧٠ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٨١ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی پارتی گەلی دیموکراتی کوردستان (پارتی گه‌ل) كردووه، ساڵی ١٩٩٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وە به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان) هه‌ڵبژێردراوه...
زانیاری زیاترجهلیل یوسف ئه‌حمه‌د قاسم، ناسراو به هۆشیار، جەلیل هۆشیار، دادوه‌ر جەلیل هۆشیار، زرنگ و جه‌لیل قازی، ساڵی ١٩٤٤ له‌به‌ر پشتگیری له شۆڕشی دووەمی بارزان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی شانشینی هاشمی عێراقه‌وه دراوه‌ته دادگای سه‌ربازی و به تۆمه‌تی هاوكاری ئه‌م شۆڕشه به‌ند كراوه....
زانیاری زیاترجەمال عوسمان کاڕەسوڵ ڕەحمان، ناسراوه به جەمال مورتکە، ساڵی ١٩٨٢ په‌یوه‌ندی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٨٦ له شه‌ڕی چغهمیره بریندار بووه
زانیاری زیاتردكتۆر جەعفەر محەمەد، ناسراو به دكتۆر جه‌عفه‌ر فه‌یلی، جه‌عفه‌ر مام كه‌ریم و دكتۆر جه‌عفه‌ر ڕەحمانی، ساڵی ١٩٤٣ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به سه‌رۆك مستەفا بارزانی (١٩٠٣ ـ ١٩٧٩)ی ڕابه‌ری شۆڕشی دووه‌می بارزانه‌وه هه‌بووه، ساڵی ١٩٤٦ له كۆنگره‌ی یه‌كه‌مدا له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كورد هه‌ڵبژێردراوه، ڕۆژی سێشه‌مه‌ی ١ی ئابی٢٠٠٠ له شاری تاران كۆچی دوایی كردووه.
زانیاری زیاترجەمال عەزیز محەمەد ئەحمەد ناوسراوە بە (جەمال دۆڵەسوری )، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٢ لە ڕووبەڕووبونەوە لەگەڵ جاشەکانی ڕژێمی بەعس لە دەشتی شارەزوور شەهید بووە.
زانیاری زیاترجەبار حەمەدئەمین ئەحمەد حەمەد ناسراوە بە (جەبار حاجی دۆشاو)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، دوای نسکۆی شۆڕشی ئهیلوول له‌گه‌ڵ بنەماڵەکەی ئاوارەی وڵاتی ئێران بوونە، پلەی ئەندامی لێژنه ناوچەی شەقڵاوەی وەرگرتووە، لەلایەن ئەمنی شەقڵاوە وە دەستگیرکراووە و تائێستاش هیچ سۆراغێکی نیە و بێ سەروشوێنە .
زانیاری زیاترجەمال هەمزە وسو حسێن، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، دوای نسکۆی شۆڕش ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، لە ساڵی ١٩٨٣ لە گوندی ئێنزە و لێوژەی دەڤەری قەڵادزی شەهید بووە، به فەرمانی سەرۆک مەسعود بارزانی لە ساڵی ٢٠٠٩ بە مەڕاسیمێکی شایستە تەرمه‌كه‌ی گواسترایەوە بۆ شاره‌دێی گۆڕەتو له قه‌زای مێرگه‌سۆر.
زانیاری زیاترشەهید جەمال عەبدوڵا مام خزر پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٦ لە سنووری پارێزگای کەرکووک شەهید بووە.
زانیاری زیاتر