جهوههر خدر قادر ماویلی
جهوههر خدر قادر ماویلی ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی ماویلیان، له دۆڵی مهنجهلی سنووری قهزای ڕواندزی پارێزگای ههولێر له دایكبووه، ساڵى ١٩٩٢ بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.
زانیاری زیاترجهوههر خدر قادر ماویلی ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی ماویلیان، له دۆڵی مهنجهلی سنووری قهزای ڕواندزی پارێزگای ههولێر له دایكبووه، ساڵى ١٩٩٢ بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.
زانیاری زیاترجەبار عومهر حهسهن گهرهوهیی ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی گەرەوانی سهروو قهزای ڕواندز پارێزگای ههولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٨٧ پهیوهندی به ریزهكانی پارتی دیموكراتی كوردستان کردووە، له رۆژی ٢٠ی ئابی ١٩٩٧ شەهید بووە.
زانیاری زیاترجەعـفەر مسـتەفا مەعـروف ناسـراو بە (شـــێخ جەعـــفەری جامانەســـور)، ســـاڵی ١٩٥٧ لەگونــدی گوندی سەرکان ناوچە ســرۆچک سەربە ناحییەی بەرزنجەی پارێزگــای سلێمانی لەدایـک بـووە، سـاڵی ١٩٧٠ پەیوەندى بە ڕیــزی یەکێتــی قوتابیــانی کوردســتاندا کردووە، لەساڵی ١٩٩٢ قایمقامی پێنجوێن بووە، ١٩٩٦ بە قایمقامی هەڵەبجەی شەهید دەستنیشان کراوە، سالانی ٢٠٠٣- ٢٠٠٥ وەکو قایمقامی شاری ئاکرێ لە ئەرکدا بووە
زانیاری زیاترجەوهەر غەفور ئیسماعیل، ناسراو بە (جەوهەر ئاغاى غەفور ئاغاى لێوژە)، ساڵى ١٩٢٨ لە گوندی لێوژە لە ناحیەى ناودەشت لە قەزاى قەڵادزێ سەر بە پارێزگاى سلێمانى لە دایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووەتەوە، لە ١٦ى ئابى ١٩٩٦ لە یۆبیلى زێڕینى پارتى دیموکراتى کوردستان، میدالیاى بارزانى پێ بەخشراوە.
زانیاری زیاترجەلال ئەسعەد ڕەسوڵ، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٦ لە شەڕى ناوەخۆ لە شاری ڕانیە لەبەردەم بارەگای لقی ١١ی پارتی دیموکراتى کوردستان شەهید کراوە.
زانیاری زیاترجەمال حەوێز ئەحمەد، ساڵی ١٩٩٤ پەیوەندی بە رێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٧ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە گوندی وەرتێ لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.
زانیاری زیاترجەمیل خەلیل ڕەسوڵ ناسراو بە جەمیل خەلیل بەگ، ساڵی ١٩٧٤ پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٩٥ لە شەڕى ناوەخۆ لە چیای هەندرێن شەهید کراوە.
زانیاری زیاترشەهید جەلال مەولود عەبدوڵا، ساڵی ١٩٤٣ پارێزگاى هەولێر لە دایک بووە،جەلال مەولود، ساڵی ١٩٨١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووە،لە٣ى حوزەیرانى ١٩٨٧ شەهید بووە.
زانیاری زیاترجەلال عەبدولمحەمەد خان، ناسراو بە جەلال لاوەرانى، ساڵى ١٩٣٦ لە گوندى لاوەران لە پارێزگاى هەڵەبجە لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٦٢ کراوەتە سەرپەل لە بەتالیۆنى ٦ى بەمۆدا، ساڵى ٢٠٠٠ پلەى ئەندامى دەزگاى ئەیلوولى لە شارى سلێمانى وەرگرتووە، لە ١٦ى ئابى ١٩٩٦ لە یۆبیلى زێڕینى پارتى دیموکراتى کوردستان میدالیاى بارزانى نەمرى پێ بەخشراوە.
زانیاری زیاترجەوهەر حەمەدئەمین عەوڵا، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ١٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٥، لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لەسیدەکان لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.
زانیاری زیاترجەمال حامید ئەسعەد، ناسراو بە (جەمال بەختیار)، ساڵی ١٩٢٥ لە شارى سلێمانى لەدایک بووە، ساڵی ١٩٤٦ پەیوەندى بەڕیزەکانى کۆمارى کوردستان لە مهاباد کردووە، ساڵى ١٩٦١ دواى هەڵگیرسانى شۆڕشى ئەیلوول، دەستى بە خەباتى نهێنى کردووە، لە ١٣ی تشرینى یەکەمى ١٩٩٩ میدالیاى بارزانى نەمرى لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانى پێبەخشراوە.
زانیاری زیاترجەمال ئەفنەس، ساڵی ١٩٥٣ لە شاری هەولێر لە دایکبووە، ساڵی ١٩٨٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشدارى ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستانى کردووە. لە ٣١ی ئاداری١٩٩١ شەهید بووە.
زانیاری زیاتر