جەمال فەقێ مستەفا کاک محەمەد
جەمال فەقێ مستەفا کاک محەمەد، سالی ١٩٦٣ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و بۆتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٧٥ لە گوندی سەردڕە بەهۆی بۆردومانی فرۆکەکانی رژێمی عێراق شەهید دەکرێت.
زانیاری زیاترجەمال فەقێ مستەفا کاک محەمەد، سالی ١٩٦٣ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و بۆتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٧٥ لە گوندی سەردڕە بەهۆی بۆردومانی فرۆکەکانی رژێمی عێراق شەهید دەکرێت.
زانیاری زیاترجەعفەر ئیبراهیم بەشداربووی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٧ گوندی کانی بزری ناحیەی قوشتەپە شەهید دەبێت.
زانیاری زیاترجەبار ئەحمەد عالی پێشمەرگەی شۆڕشى ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە شەڕی چیای زۆزک شەهید دەبێت.
زانیاری زیاترجەعفەر ڕەسول حەمدی، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٩ لە چیای ئاسۆس شەهید کراوە.
زانیاری زیاترجبرائیل فەقۆ میکائیل، پێشمەرگەی شۆڕشى ئەیلوولى بووە، لە ساڵی ١٩٦٣ لە شارۆچکەی دیانا شەهید کراوە.
زانیاری زیاترشەهید جەبار کاکەخان ئەڵاکەرەم، جەبارە ڕەش، جەبار چوچانی، کادر و پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨٢ لەگەڵ دەستەیەک هاوسەنگەری کەوتوونەتە ناو کێڵگەی مینی چێندراو و لە هەمانکاتدا کەمینی بەعس لێیداون و جەبار شەهید بووە.
زانیاری زیاترشەهید جەبار محەمەد شەریف، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨١ لە دەشتی شارەزوور کەوتوونەتە بۆسەی هێزێکی یهكێتی و جەمال و هاوسەنگەرانی شەهید بوونە.
زانیاری زیاترشەهید جەلال محەمەد ئەحمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی دووجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٨٢ لە ڕووبەڕووبوونەوەیەک بە برینداری دەستگیر کراوە و دواتر لە ئەمنی سلێمانی لە سێدارەی سەربازی دراوە و شەهید بووە.
زانیاری زیاترشەهید جەمال ئەسکەندەر مەحمود، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی سەر سنووری ئێران بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، تەواوی بنەماڵەکەی زیندانی سیاسی بوونە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، ساڵی ١٩٨٢ دوای ئەنجامدانی چالاکییەکی پارتیزانی لەناو قەزای سەیدسادق کەوتوونەتە بۆسەی سەرباز و جاشی ڕژێمی بەعس و شەهید بووە.
زانیاری زیاترشەهید جەمال عەلی ڕەشید، کادر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی دووجار بریندار بووە و تا پلەی فەرماندەی هێزی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨١ لە دەشتی شارەزوور کەوتوونەتە بۆسەی هێزێکی یهكێتی و جەمال و هاوسەنگەرانی شەهید بوونە.
زانیاری زیاترشەهید جەمال قادر ئەمین، فەرمانبەری حکومەتی ئەوکاتی عێراق بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی دووجار بریندار بووە و پلەی سەرلقی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە نزیک عەربەت لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق شەهید بووە.
زانیاری زیاترجەبار ڕەحیم نادر، ناسراوەبە جەبار ڕەحیم تاگۆزی، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە و پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٧ لە گوندی بانی بۆڵانی دەڤەری تاگۆزی لە ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازی ئەوکاتی عێراق شەهید بووە.
زانیاری زیاتر