هەڤاڵانی بارزانی

تەیمەز ئارەب قەتران

تەیمەز ئارەب قەتران (١٩٢٤-٢٠١٤) ناسراوه‌ به‌ ته‌یمه‌ز سێلكى، پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت،بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە، ئامر به‌تالیۆن و به‌رپرسی ناوچه‌ی ئامێدی و فەرماندە لەهێزی خەبات‌ بووە، ئەندامی کۆنگرەی نۆیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بووە، هەڵگری میدالیایی بارزانییە.

زانیاری زیاتر

تەها یاسین شوکر

تەها یاسین شوکر(١٩١٩-١٩٩٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و پلەی فەرماندە بووە.

زانیاری زیاتر

تەها حەدۆ چیچۆ

تەها حەدۆ چیچۆ (١٨٩٠-١٩٨١)، ناسراو به‌ ته‌ها ڕه‌شك، پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر

تەیموور جەعفەر موسا

تەیموور جەعفەر موسا (١٩٣٠-٢٠١٧ )، ناسراو به‌ ته‌یموور شكاك، ئەکادیمى و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووەلە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بڕوانامه‌ی دكتوراى هەبووە و مامۆستا بووە لە زانکۆى كوبان له‌ كراسنه‌ و لە‌ زانكۆی یه‌نگی یۆڵ له‌ كۆماری ئۆزبه‌كستان، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.

زانیاری زیاتر

تاجەدین حەسەن تاجەدین

تاجه‌دین حه‌سه‌ن تاجه‌دین ( ١٩٢٨ -٢٠٠٤)، ناسراو به‌ تاژدین مه‌لاحه‌سه‌ن پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداربووی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) بووە.

زانیاری زیاتر