گشت بابەتەکان

بەهرام حەکیم ئەسمەر دری

بەهرام حەکیم ئەسمەر دری هەرکی بنەجی لە ساڵی ١٩٤٤ لە گوندی دری هەرکی بنەجی ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول، ساڵى ١٩٩٣ لە سوپاى بارزان بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەدیع محەمەد عادل ئەرگۆشی

بەدیع محەمەد عادل ئەرگۆشی مزوری، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی ئەرگۆش سەر بە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵی ١٩٨١ پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنیەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٢ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بادین جەوهەر ڕەشید موکی مزوری

بادین جەوهەر ڕەشید موکی مزوری، ساڵی ١٩٦٠ لە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵی ١٩٧٨ لە لایەن رژێمی بەعسی دەگوازرێنەوە بۆ ئوردۆگای گورەتووی قەزاى مێرگەسۆر، ساڵی ١٩٨١ ئاوارەی وڵاتى ئێران بووە، ساڵى ١٩٩١ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان. ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لە هێزى بارزان بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٩٨ لە گوندى موسەکا شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

بەعەرەبکردنی کوردستان

دەستەواژە یان وشەی بەعەرەبکردن لە ڕووی پێناسەوە، گۆڕینی دیموگرافیا و سیمای ناوچەیەکی نیشتەجێبوونى گەل و نەتەوەکانی دیکەیە بۆ ناوچەیەکی عەرەبنشین، ئەمەش بە هۆی زیادکردنی ڕێژەی دانیشتوانی عەرەب و سەپاندنی زمانی پەیڤین بە عەرەبی و گۆڕینى پەیتا پەیتای سیمای فۆلکلۆری، داب و نەریتى ناوچەکە لە چوارچێوەی سیاسەتێکی دوور مەودا و لەسەر بنچینەی ڕەگەزپەرستی، نیشتەجێکردنى خەڵکی عەرەب لە خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق و دروستکردنی کۆمەڵگای نیشتەجێ کردنی عەرەبی....

زانیاری زیاتر

بەختیار حسێن خدر حسێن

بەختیار حسێن خدر حسێن، ساڵی ١٩٩٦ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە هەمان ساڵ لە شەڕی شاخی گۆجاڕی ناحیەى قەسرێ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

بنیامین قادر عەبدوڵا

شەهید بنیامین قادر عەبدوڵا، ساڵی ١٩٩٣ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٩٧ لە شاخی گەورە لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

بەهائەدین محەمەد ئەمین

بەهائەدین محەمەد ئەمین ناسراو بە (سەید بەهائەدین ئیمامی)، ساڵی ١٩٤١ لە گوندی لاوەران سەربە دەڤەری هەڵەبجە لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بووەتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٦٦ کراوە بە سەرپەل، ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندی بە شۆڕشی گوڵان کردووەتەوە، دوای ڕاپەڕینەکەی ساڵی ١٩٩١ گەڕاوەتەوە بۆ باشووری کوردستان، لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

بەکر عەبدوڵا هەمزە ئیسماعیل

بەکر عەبدوڵا هەمزە ناسراو بە بەکرە سوڕ، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی لاوەرێی سەربە ناحیەی دیبەگەی قەزای مەخموور پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦٧ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووەتەوە. ساڵى ١٩٧٨ لەلایەن مەفرەزەیەکى ئەمنى عێراق دەسگیر دەکرێت و لە ١٦ى ئەیلوولى هەمان ساڵ لەسێدارە دەدرێت.

زانیاری زیاتر

بارزان خورشید یەحیا

بارزان خورشید یەحیا، لەسەرەتای ساڵی ١٩٩٧ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە و بۆتە پێشمەرگە، لە ڕۆژی ٢٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لە چیای گۆشینە لە دەڤەری سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بێگەرد ڕەسوڵ ئەحمەد

بێگەرد ڕەسوڵ ئەحمەد، لە ١٥ى ئادارى ١٩٦٧ لە شارى قەڵادزێی پارێزگاى سلێمانى لەدایک بووە، لە ٢٤ى نیسانى ١٩٧٤ بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەکانى سوپاى عێراق بۆ سەر شارى قەڵادزێ شەهید بووە. له‌ گۆڕستانی ده‌روازه‌ی شاری قه‌ڵادزێ به‌خاك سپێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

به‌دریه‌ محه‌مه‌د خدر

بەدریە محەمەد خدر، لە ١ى تەمووزى ١٩٣٠ لە شارى قەڵادزێی پارێزگاى سلێمانى لەدایک بووە، کابانى ماڵ بووە، لە ٢٤ى نیسانى ١٩٧٤ بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەکانى سوپاى عێراق بۆ سەر شارى قەڵادزێ شەهید بووە. له‌ گۆڕستانی ده‌روازه‌ی شاری قه‌ڵادزێ به‌خاك سپێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

به‌ختیار ئه‌حمه‌د سابیر

بەختیار ئەحمەد سابیر، لە ١٥ى حوزەیرانى ١٩٦٤ لە شارى قەڵادزێی پارێزگاى سلێمانى لەدایک بووە، قوتابى قۆناغى بنەڕەتى بووە، لە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤ بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەکانى سوپاى عێراق بۆ سەر شارى قەڵادزێ شەهید بووە. له‌ گۆڕستانی ده‌روازه‌ی شاری قه‌ڵادزێ به‌خاك سپێردراوه‌.

زانیاری زیاتر