گشت بابەتەکان

ڕەئیس عەبدوڵا بەرواری

عه‌بدوڵا سدیق ئه‌حمه‌دسایب ته‌ها، ناسراو به‌ ڕه‌ئیس عه‌بدوڵا به‌رواری و دووپشك، ئه‌فسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٤٥ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی حزبی ڕزگاری كورده‌وه‌ كردووه‌ به‌ ناوی نهێنی "دووپشك" خزمه‌تی كردووه، ساڵی ١٩٥٠ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كورده‌وه‌ كردووه‌....

زانیاری زیاتر

مولازم شوان

عه‌بدولئیلاھ محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌بدوڵا ، ناسراو به‌ مولازم شوان، ئه‌فسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٧٣ له‌ به‌شی هێزه‌ تایبه‌ته‌كان له‌ كۆلێژی سه‌ربازی به‌غدا به‌ پله‌ی مولازمی دووه‌م ده‌رچووه‌، ساڵی ١٩٧٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی سۆشیالیستی كورد (پاسۆك) كردووه‌، ساڵی ١٩٨٠ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی باشووری پارتی سۆشیالیستی كورد (پاسۆك)، ساڵی ١٩٩٢ له‌ كۆنگره‌ی یه‌كه‌م به‌ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حزبی یه‌كگرتنی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه...

زانیاری زیاتر

شەوکەت بامەڕنی

شەوکەت یه‌عقوب بازید، ناسراو به‌ (دكتۆر شەوکەت بامه‌ڕنی) ڤێرته‌رنه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٨٩ له‌ كۆنگره‌ی ده‌یه‌م به‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوه‌‌، ساڵی ٢٠٠٣ به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی ١٤ی موسڵ بووه‌،‌ ساڵی ٢٠٠٩ به‌ فه‌رمانێكی كۆماری به‌ باڵیوز له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق دامه‌زراوه‌، ساڵی ٢٠١٠ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر بووه‌...

زانیاری زیاتر

سەعد عەبدوڵا

سه‌عد عه‌بدوڵا عوسمان سوبحان، ناسراو به‌ مامۆستا سه‌عد، ب. گۆران، ئاگر و هیوا، ساڵی ١٩٦٨ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٩٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو (كۆنگره‌ی یازده‌یه‌م) هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٩٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان (كۆنگره‌ی دوازده‌یه‌م) هه‌ڵبژێردراوه‌....

زانیاری زیاتر

شەوکەت شێخ یەزدین

شه‌وكه‌ت شێخ یه‌زدین محه‌مه‌د نه‌بی، سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٩٣ له‌ كۆنگره‌ی یازده‌یه‌م به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٩٣ ئه‌ندامی لێژنه‌ی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی و ئیدریس بارزانی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ باشووری كوردستان بووه‌...

زانیاری زیاتر

شەڕی ڕواندز- هێرشە گەورەکە

هێرشە‌ گه‌وره‌كه‌، له‌ ٨ی ئه‌یلوولی ١٩٧٤ ڕوویدا، ئه‌و شه‌ڕه‌ یه‌كێك بوو له‌شه‌ڕه‌ سه‌خته‌كان، بۆ مه‌به‌ستی گرتنی شوێنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ی ڕواندز، سوپای عێراق هێرشێكی به‌ربڵاوی له‌ دوو به‌ره‌وه‌ بۆ سه‌ر ڕواندز ده‌ست پێكرد...

زانیاری زیاتر

شەوکەت ئاکرەیی

شەوکەت ئه‌حمه‌د عه‌زیز ئه‌حمه‌د، ناسراو به‌ ئه‌ندازیار شەوکەت ئاکرەیی،ئه‌ندازیار و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٦٣ له‌به‌شی ئه‌ندازیاری ڕادیۆی ده‌نگی كوردستان كاری كردووه‌، ساڵی ١٩٦٣ به‌شداری كۆنگره‌ی كۆیه (یه‌كه‌می گه‌ل)ی كردووه‌، ساڵی ١٩٦٦ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی حه‌وته‌م به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌

زانیاری زیاتر

دکتۆر مەحمود عوسمان

مەحمود عه‌لی عوسمان، ناسراو به‌ دكتۆر مەحمود ، دكتۆر مەحمود سۆرانی و دكتۆر مەحمود عوسمان، له‌ كۆنگره‌كانی ٦، ٧ و ٨ بۆته‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، له‌ كۆنگره‌ی هه‌شته‌م به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌...

زانیاری زیاتر

محەمەد مەلا قادر

محه‌مه‌د قادر ئه‌حمه‌د، ناسراو به‌ مامۆستا محه‌مه‌د مه‌لا قادر و لاجانی، ئایینزان، نووسه‌ر و سیاستمه‌دار، ساڵی ١٩٥٨ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٧٠ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی هه‌شته‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌....

زانیاری زیاتر

جەمیل توفیق حسێن

جەمیل توفیق حسێن (١٩١٢-١٩٦٣)، ناسراو به‌ جه‌میل سوور، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت،بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر

یەدوڵا فەیلی

عه‌بد كه‌ریم موراد فه‌تحوڵا، ناسراو به‌ یه‌دوڵا عه‌بدولكه‌ریم، یه‌دوڵا فه‌یلی، كاكه‌ یه‌دی، زاڵ، سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٥٠ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه...

زانیاری زیاتر