گشت بابەتەکان

ئال عەلی ئال عوسمان

ئال عەلی ئال عوسمان (١٩٢٣-١٩٨٣)، ناسراو بە ئالۆ عه‌لی ئالۆ، پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت‌، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووەو یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و مامۆستا بووە.

زانیاری زیاتر

محەمەد شەریف جەمیل عەلی

محەمەد شه‌ریف جه‌میل عه‌لی، له‌ ساڵی ١٩٣٢ دەچێتە نێو ڕیزەکانی پێشمەرگە لە شەڕەکانی شۆڕشی یەکەمی بارزان و شۆڕشی دووەمی بارزان و شەڕەکانی بەرگری لە کۆماری كوردستان-مهاباد بەشداری دەکات، لە ساڵی ١٩٤٧ لە شەڕەکانی بەرگریکردن لە کۆمار شەهید دەبێت.

زانیاری زیاتر

ئیبراهیم شێخۆ ئیبراهیم

ئیبراهیم شێخۆ ئیبراهیم (١٩٣٠ - ١٩٨٢) ناسراو بە ئیبراهیم مەلا شێخۆ، پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر

عەلی حسێن عەلی

عەلی حسێن عەلی، له‌ ساڵی ١٩٧٦ په‌یوه‌ندی به ‌ڕیزه‌كانی (پ.د.ك) ده‌كات و هه‌مان ساڵیش چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌كاته‌ شان. له‌ ساڵی ١٩٩٦ له‌ شه‌ڕی هه‌یبه‌ت سوڵتان شه‌هید ده‌بێت و ته‌رمه‌كه‌ی له‌ گۆڕستانی مێرگه‌سۆر به‌خاك ده‌سپێردرێت.

زانیاری زیاتر

جومعە عومەر خزر قادر

جومعە عومەر خزر قادر، ئەندامى یەکێتى قوتابیانى کوردستان بووە، پاش ماوەیەک دەچێتە شانەى چەکدارى، لە کاتی ئەنجامدانی چالاکییەکی پارتیزانی دەستبەسەر دەکرێت، یەکێکە لەو پێشمەرگانەی کە گۆڕی نادیارە.

زانیاری زیاتر

ئەحمەد جەسیم

ئەحمەد جەسیم ئەحمەد (١٩٢٦-٢٠٠٤) ناسراو بە ئەحمەد جەسیم، پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت‌، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووەو یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە.

زانیاری زیاتر

سەلیم زاهر خەلیل

سەلیم زاهر خەلیل، له‌ ساڵی ١٩٩٢ له‌ ڕێگای په‌یوه‌ندیكردنی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ده‌بێته‌ ئه‌ندام له‌ ڕێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ ساڵی ١٩٩٧ له‌ سنووری ناحیه‌ی سیده‌كان له‌ شه‌ڕێك له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ شه‌هید ده‌بێت.

زانیاری زیاتر

ئەلیاس عوسمان حاجی

ئەلیاس عوسمان حاجی (١٩١٥-٢٠٠٥)، ناسراو بە ئەلیاس عوسمان، پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووەو یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر

فەتاح عومەر جەمیل

فەتاح عومەر جەمیل (١٩١٢-١٩٦٣)، پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت،بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر

عەبدال حسۆ مەحمود كانیه‌لنجی

شه‌هید عەبدال حسۆ مەحمود كانیه‌لنجی، له‌ ساڵی ١٩٨٠ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌كات، له‌ ساڵی ١٩٨٧ له‌ كاتی ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تی به‌ هۆی تۆپبارانی سوپای عێراق شه‌هید ده‌بێت.

زانیاری زیاتر