فارس محەمەد ئەمین حسێن قادر
فارس محەمەد ئەمین حسێن قادر، لەساڵی ١٩٥٢ لە گوندی ڕوست سەر بەشارۆچکەی سمیلانى قەزاى چۆمان پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٤ چووتە ڕیزی پێشمەرگەکانی لقی یەک کە محەمەد مەعروف بەرپرسی بووە
زانیاری زیاترفارس محەمەد ئەمین حسێن قادر، لەساڵی ١٩٥٢ لە گوندی ڕوست سەر بەشارۆچکەی سمیلانى قەزاى چۆمان پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٤ چووتە ڕیزی پێشمەرگەکانی لقی یەک کە محەمەد مەعروف بەرپرسی بووە
زانیاری زیاترعەبدوڵڵا حەمەد مەلا ئەحمەد، ناسراو بە عەبدوڵا ئاغاى گۆرۆنى، ساڵى ١٩٠٥ لە گوندى گۆرۆنى سەر بە قەزاى چۆمانى پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ڕیش سپى گوندى گۆرۆنى بووە، ساڵى ١٩٤١ لە تەمەنى لاوێتیدا پەیوەندی بە ڕیزەکانی ڕێکخستنی حیزبی هیوا دەکات...
زانیاری زیاترسەبری حەسەن سەبری لە ساڵی ١٩٩١پەیوەندی دەکات بەپارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگری لەسەروەری یاسا لە چیای دڕەبی بەگولەی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.
زانیاری زیاترخۆشەوی ئەسعەد میر ئەحمەد لە ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی دەکات بەپارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگری لەسەروەری یاسا لە چیای دڕەبی بەگولەی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.
زانیاری زیاترجەوهەر خدر قادر لە ساڵی ١٩٩١پەیوەندی دەکات بەپارتی دیموکراتی کوردستان و بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگری لەسەروەری یاسا لە چیای دڕەبی بەگولەی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.
زانیاری زیاتردەشی زیا یوحەنا کوڕی قەشە زیا ساڵی ١٩٥٢ لە گوندی درگنیی دەڤەری نهێل سەربەقەزای ئامێدی پارێزگای دهۆک لەدایک بووە، باوکی و باپیری بەشداری شۆڕشەکانی یەکەمی بارزان(١٩٣١- ١٩٣٢) و دووەمی بارزان ساڵی (١٩٤٣- ١٩٤٥) یان کردووە، قەشە زیای باوکی لە پەیڕەوانی بارزانی و دامەزرێنەری ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەناو کریستیانەکانی دەڤەری نهێل بووە و لەکاتی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول ساڵی ١٩٦١، ناوبراو کادرێکی لێهاتوو بووە و ماڵی خۆی کردبووە بارەگای پێشمەرگە.
زانیاری زیاتربێرنارد کۆشنێر، سیاسەتمەدار، دیپلۆمات و پزیشکى پسپۆڕى فەڕەنسی، ساڵى ١٩٣٩ لە شارى کۆموونى باشوورى ڕۆژهەڵاتى وڵاتى فەڕەنسا لە دایک بووە، دامەزرێنەرى هەردوو ڕێکخراوى پزیشکانى بێ سنوور و پزیشکانى جیهانى، ئەندامى پەرلەمانى فەڕەنسا، ئەندامى پەرلەمانى یەکێتى ئەوروپا، وەزیرى تەندروستى، وەزیرى دەرەوەى یەکێتى ئەوروپا بووە، لە ١٥ى ئازارى ٢٠١٣ لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانى میدالیاى بارزانى نەمرى پێ بەخشرا.
زانیاری زیاترعەبدولڕەحمان محەمەد شەڕەفکەندی، ناسراو بە هەژار موکریانی، لە ١٣ی نیسانی ١٩٢١ لە شاری مهاباد ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە خانەوادەیەکی ڕۆشنبیر و کوردپەروەر لەدایک بووە، هەژار کوڕی حاجی مەلا محەمەد شەڕەفکەندی کەسایەتی دیاری کوردستان و برای سادق شەڕەفکەندی سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووە.
زانیاری زیاترئەحمەد ئیبراهیم مستەفا، ناسراو بە ئەحمەد خەلانی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی خەلانی ناحیەى حاجى ئۆمەرانى قەزاى چۆمان پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول، ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و لەگەڵ کەریم سنجاری، شەکیب ئاکرەیی و ئازاد بەرواری چووەتە نەغەدە، بەڵام زۆر لەوێ نەماوەتەوە و گەڕاوەتەوە بۆ گوندی خەلان...
زانیاری زیاترئەحمەد ڕەسول عەلی حسێن، ناسراو بە ئەحمەد بڕنۆ، ساڵی ١٩٤٩ لە گوندی گرتگی دەڤەری باڵەکایەتی قەزاى چۆمان سەر بە پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆی شۆڕش ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و لە پیرانشارى ڕۆژهەڵاتى کوردستان ئاکنجى بووە، پاش ماوەیەک بۆ ئوردۆگای سەراونیلوفەری شارى کرماشان گوزراوەتەوە، دواى مانەوەى ماوەیەک لەو شارە لەوێشەوە بۆ بەندەربوشەهر گوزراوەتەوە، ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى کوردستان دەگەڕێتەوە نیشتمان و لە شارى سۆران نیشتەجێ دەبێت.
زانیاری زیاترئەبوبەکر عومەر سێوک لێلکانى، ساڵى ١٩٥٣ لە گوندى لێلکان سەر بە ناحیەى سیدەکان پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، ساڵى ١٩٨٨ ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت و لە ئۆردوگاى بارزان ئابادی شارى شنۆ نیشتەجێ دەبێت، ژیانى هاوسەرگیرى پێک هێنابوو و خاوەنى سێ کوڕ و سێ کچە، ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان دەگەڕێتەوە کوردستان.
زانیاری زیاترمستەفا عومەر سێوک لێلکانى، ساڵى ١٩٧٣ لە گوندى لێلکانى ناحیەى سیدەکان سەر بە پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، ساڵى ١٩٨٨ ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت، ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان دەگەڕێتەوە باشوورى کوردستان.
زانیاری زیاتر