گشت بابەتەکان

یاسین حەمەد ئەمین حەسەن عەوڵا

یاسین حەمەدئەمین حەسەن عەوڵا، ئەندامی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە گەرووی عومەر ئاغا لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ڕژێمی بەعس فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

سلێمان عەبدوڵا محەمەد محەمەدئەمین

سلێمان عەبدوڵا محەمەد محەمەدئەمین ناسراوە بە (سلێمان عەدۆ)، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٥ سلێمان و ھاوسەنگەڕێکی لە قەڵاتی شاری ھەولێر لەلایەن ئەمنی ھەولێر دەستگیر کراوون و لە شاری موسڵ سلێمان لە سێدارە دراوە

زانیاری زیاتر

ساڵح عەلی سلێمان ئەحمەد

شه‌هید ساڵح عەلی سلێمان ئەحمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و ڕاپەڕینە مەزنەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی جارێک بە سەختی بریندار بووە، ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، لە ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی ١٩٩١ و لە گرتنەوەی شاری هەولێر شەهید بووه‌.

زانیاری زیاتر

سادق هەمزە رەحمان سادق

سادق هەمزە رەحمان سادق، ساڵی ١٩٦٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول كردووه‌، ساڵی ١٩٧٤ لە چیای مەندی لە دۆڵی خۆشناوەتی شەھید بووه‌.

زانیاری زیاتر

مەلا ئەحمەد مەلا

مەلا ئەحمەد مەلا (١٩٢٥-٢٠٠٨)، ناسراو بە مەلاڕەش مەزنێیى، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە، پلەی سەرپەل بووە.

زانیاری زیاتر

زوبێر فەقۆ ئیسۆمەری

زوبێر فەقۆ حەسەن (١٩٢٥-١٩٦٢)، ناسراو بە زوبێر ئیسۆمەرى، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر

زێرۆ عەزیز حەمید

زێرۆ عەزیز حەمید (١٩١٥-١٩٥٩)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦).

زانیاری زیاتر