گشت بابەتەکان

داستانی چیای سەرتیز

چیای سەرتیز ده‌كه‌وێته‌ باكوورى چياى زۆزك و باشوورى چياى حه‌سه‌ن به‌گ، بۆ سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئه‌یلوول ئه‌و زنجیره‌ چیایه‌ گرنگی و بایه‌خێكی زۆری هه‌بوو، چونكه ئه‌و ڕێگا ستراتيژيیه‌ی كه‌ به‌ گه‌رووى بێشه ‌تێده‌په‌ڕی‌ ده‌ربه‌ندێكى گرنگى به‌يه‌ك گه‌ياندنى ده‌ڤه‌ره‌كانى برادۆست و بارزان بوون به‌ ده‌ڤه‌رى باڵه‌كايه‌تى....

زانیاری زیاتر

عەزیز حەمەد حسێن یونس

عەزیز حەمەد حسێن یونس، کادری ڕێکخستنەکانی ل.ن شه‌قڵاوه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە سۆرکی سوسێ لە دەڤەری سماقوڵی شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

نەجات خالید ئەسعەد عەزیز

نەجات خالید ئەسعەد عەزیز، کادری لێژنه‌ ناوچەی شه‌قڵاوه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، له‌ نێو ڕێكخستنه‌ نهێنیه‌كانی سنووری لێژنه‌ ناوچه‌ی شه‌قڵاوه‌ ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بووه‌، ساڵی ١٩٨٨ له‌كاتی ئه‌ركدا له‌ گوندی ئەسپیندارە له‌گه‌ڵ هەشت کادری تر دەکەونە بۆسەی سەربازانی ڕژێمی بەعس، دوایی دوومانگ لە ئەمنی هەولێر لە سێدارە ده‌درێن و شه‌هید ده‌كرێن.

زانیاری زیاتر

یاسین حەمەد ئەمین حەسەن عەوڵا

یاسین حەمەدئەمین حەسەن عەوڵا، ئەندامی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە گەرووی عومەر ئاغا لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ڕژێمی بەعس فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

سلێمان عەبدوڵا محەمەد محەمەدئەمین

سلێمان عەبدوڵا محەمەد محەمەدئەمین ناسراوە بە (سلێمان عەدۆ)، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٥ سلێمان و ھاوسەنگەڕێکی لە قەڵاتی شاری ھەولێر لەلایەن ئەمنی ھەولێر دەستگیر کراوون و لە شاری موسڵ سلێمان لە سێدارە دراوە

زانیاری زیاتر

ساڵح عەلی سلێمان ئەحمەد

شه‌هید ساڵح عەلی سلێمان ئەحمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و ڕاپەڕینە مەزنەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی جارێک بە سەختی بریندار بووە، ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، لە ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی ١٩٩١ و لە گرتنەوەی شاری هەولێر شەهید بووه‌.

زانیاری زیاتر

سادق هەمزە رەحمان سادق

سادق هەمزە رەحمان سادق، ساڵی ١٩٦٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول كردووه‌، ساڵی ١٩٧٤ لە چیای مەندی لە دۆڵی خۆشناوەتی شەھید بووه‌.

زانیاری زیاتر

مەلا ئەحمەد مەلا

مەلا ئەحمەد مەلا (١٩٢٥-٢٠٠٨)، ناسراو بە مەلاڕەش مەزنێیى، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە، پلەی سەرپەل بووە.

زانیاری زیاتر