گشت بابەتەکان

عەلی حسێن عەلی

عەلی حسێن عەلی، له‌ ساڵی ١٩٧٦ په‌یوه‌ندی به ‌ڕیزه‌كانی (پ.د.ك) ده‌كات و هه‌مان ساڵیش چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌كاته‌ شان. له‌ ساڵی ١٩٩٦ له‌ شه‌ڕی هه‌یبه‌ت سوڵتان شه‌هید ده‌بێت و ته‌رمه‌كه‌ی له‌ گۆڕستانی مێرگه‌سۆر به‌خاك ده‌سپێردرێت.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل عەبدوڵا هەمیرە

ئیسماعیل عەبدوڵا هەمیرە، ناسراو بە (ئیسماعیل عبدڵا)، پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، ساڵی ١٩١٧ له‌ گوندی پێندرۆ له‌دایكبووه‌، له‌ ساڵی ١٩٨٥ كۆچی دوایی كردووه‌.

زانیاری زیاتر

جومعە عومەر خزر قادر

جومعە عومەر خزر قادر، ئەندامى یەکێتى قوتابیانى کوردستان بووە، پاش ماوەیەک دەچێتە شانەى چەکدارى، لە کاتی ئەنجامدانی چالاکییەکی پارتیزانی دەستبەسەر دەکرێت، یەکێکە لەو پێشمەرگانەی کە گۆڕی نادیارە.

زانیاری زیاتر

ئەحمەد جەسیم

ئەحمەد جەسیم ئەحمەد ناسراو بە ئەحمەد جەسیم، پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت‌، ساڵی ١٩٢٦ له‌ گوندی پێندرۆ لە دایکبووە، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکار بووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، لە هەردوو شۆڕشى ئەیلوول و گوڵان بەشداریکردووە، لە داستانى خواکوڕک برینداربووە، له‌ ڕێكه‌وتی ٢٤ ئایاری ٢٠٠٤ له‌ پیرمام كۆچی دوایی كردووه‌.

زانیاری زیاتر

سەلیم زاهر خەلیل

سەلیم زاهر خەلیل، له‌ ساڵی ١٩٩٢ له‌ ڕێگای په‌یوه‌ندیكردنی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ده‌بێته‌ ئه‌ندام له‌ ڕێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ ساڵی ١٩٩٧ له‌ سنووری ناحیه‌ی سیده‌كان له‌ شه‌ڕێك له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ شه‌هید ده‌بێت.

زانیاری زیاتر

ئەلیاس عوسمان حاجی

ئەلیاس عوسمان حاجی، ناسراو بە (ئەلیاس عوسمان)، پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، ساڵی ١٩١٥ له‌ گوندی ڕێشه‌ له‌دایكبووه‌‌، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، لە شۆڕشى ئەیلوول بەشداریکردووە، له‌ ساڵی ٢٠٠٥ كۆچی دوایی كردووه‌.

زانیاری زیاتر

فەتاح عومەر جەمیل

فەتاح عومەر جەمیل، له‌ ساڵی ١٩٤٤ به‌شداری له‌ شۆڕشی دووه‌می بارزان ده‌كات و له‌ زۆرێك شه‌ڕه‌كان ڕۆڵی ده‌بێت، لە نێوان ساڵانی (١٩٤٥–١٩٤٧) له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی بارزانی نه‌مر پێشمه‌رگایه‌تی و به‌رگریكردن له‌ كۆماری كوردستان له‌ مهاباد....

زانیاری زیاتر

ئیبراهیم قورتاس ئەحمەد

ئیبراهیم قورتاس ئەحمەد ڕەشید پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، ساڵی ١٩١٠ له‌ گوندی سه‌فتێ-ى سه‌ر به‌ ناحیه‌ی بارزان له‌دایكبووه، بەشداریى لە شۆڕشى ئەیلوولدا کردووە‌، ساڵی ١٩٦٩ له‌ گوندی سه‌فتێ كۆچی دوایی كردووه‌.

زانیاری زیاتر

عەبدال حسۆ مەحمود كانیه‌لنجی

شه‌هید عەبدال حسۆ مەحمود كانیه‌لنجی، له‌ ساڵی ١٩٨٠ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌كات، له‌ ساڵی ١٩٨٧ له‌ كاتی ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تی به‌ هۆی تۆپبارانی سوپای عێراق شه‌هید ده‌بێت.

زانیاری زیاتر

خالد عەلی ئەحمەد

خالد عەلى ئەحمەد، ناسراو بە (خالدە کۆر)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٣٠ لە گوندى ڕێزان لەدایکبووە، لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، لە پێشمەرگایەتیدا برینداربووە و چاوێکى لەدەست داوە، ساڵى ١٩٨٢ لە قوشتەپە کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

سەید مستەفا بنەکاولی

مستەفا جەعفەر یوسف، ناسراو به‌ (سه‌ید مسته‌فا بنه‌كاولی) له‌ ساڵی ١٩٦١ له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیكردنی به‌ شۆڕشی ئه‌یلوول ده‌بێته‌ ئه‌ندام له‌ ڕێكخستنه‌ نهێنیه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٧٥ له‌ گوندی به‌رسیرینی سه‌ر به‌ قه‌زای ڕواندز شه‌هید ده‌بێت.

زانیاری زیاتر

رەمەزان کورانی

رەمەزان حەجى عومەر، ناسراو بە (رەمەزان کورانى)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، لە ساڵى ١٩٢٩ لە گوندى کوران لەدایکبووە، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە....

زانیاری زیاتر